سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2026-02-12
پێنجوێن
پانێڵێکی ئەکادیمی سەبارەت بە ژینگە و ژیان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، پانێڵێکی تایبەتی ئەکادیمی بە ناونیشانی ژینگە و ژیان: لە هزرەوە بۆ کردار لە هۆڵی پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەبرد. ئەم پانێڵە کە لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆدا لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد، لەلایەن دوو ئەکادیمی و توێژەری ناسراوی زانکۆوە پێشکەش کرا: پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان عەبدوڵڵا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدوڵڵا ئەحمەد (د. خاکی). ئەم چالاکییە ئەکادیمییە بە سەرکەوتوویی و بە بەشداریکردنی بەرچاوی ژمارەیەک لە دانیشتوانی پێنجوێن و ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی ژینگە بێستون عەبدوڵڵا و ئالان یوسف بەڕێوەچوو. پانێڵەکە هەلێکی گرنگ بوو بۆ لێکدانەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ژینگە و گرنگی گواستنەوەی هزر بۆ کردار لە بواری پاراستنی ژینگە و ژیان.
زیاتر بخوێنەوە
2026-01-31
پێنجوێن
پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر: خولی پەروەردەیی هەفتانە لە پڕۆگرامی پێنجوێن
پێنجوێن شاری فێربوون خولی "پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر" بە شێوەیەکی هەفتانە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا لە پڕۆگرامی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە داواکاری دایک و باوکان و فێرخوازان. چالاکییەکانی ڕۆژی شەممە لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دوو وانەی تایبەت پێشکەش بە فێرخوازان کرا: وانەی ئینگلیزی- مامۆستا هێمن مەنوچەهر سان ئەحمەد لایەنە گرنگەکانی پەیوەندی و کاریگەری زمانی ئینگلیزی پێشکەشی بەشداربوواندەکات وانەی کۆمپیوتەر - مامۆستا ئومێد عومەر ئیسماعیل وانەیەکی پراکتیکی لە بواری کۆمپیوتەردا پێشکەشدەکات ئەم خولە پەروەردەییە بەشێکە لە پابەندبوونی پڕۆگرامی پێنجوێن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بەکوالیتی بەرز بۆ گەشەپێدانی کارامەیی نەوەی گەنج.
زیاتر بخوێنەوە
2025-01-30
پێنجوێن
بەردەوامبوونی خولی "پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر" بە داخوازی گشتی
وەڵامدانەوە بە پێداویستی فێرخوازان بەهۆی ڕەزامەندی بەرز و داواکاری بەردەوامی دایک و باوکان و فێرخوازانی خولی "پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر"، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بڕیارێکی گرنگی دا. لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم خولە پەروەردەییە، بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکە بڕیاری درێژەدان بەخولەکەی ڕاگەیاند بە شێوەیەکی هەفتانە. خشتەی نوێی وانەکان لە ئێستادا خولەکە هەفتانە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دەرفەتێکی باشتر بۆ فێرخوازان دابین دەکات بۆ بەشداریکردن لە وانە جیاجیاکان. چالاکییەکانی ڕۆژی هەینی 30-1-2026 لە ڕۆژی هەینی، 30ی کانوونی دووەمی 2026 ئەنجامدرا، دوو وانەی تایبەت و گرنگ پێشکەش بە فێرخوازان کرا: وانەی ئینگلیزی مامۆستا هێمن مەنوچەهر سان ئەحمەد وانەیەکی تایبەت لە بواری زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد، کە تێیدا لایەنە گرنگەکانی پەیوەندی و کاریگەری زمانی ئینگلیزی شیکردەوە. وانەی کۆمپیوتەر مامۆستا ئومێد عومەر ئیسماعیل وانەیەکی پراکتیکی و کرداری لە بواری کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری ڕاگەیاند، کە بەشێک بوو لە پڕۆگرامی گەشەپێدانی لێهاتووییەکانی فێرخوازان. گرنگی بەردەوامبوونی خولەکە بەردەوامبوونی ئەم خولە پەروەردەییە نیشانەی پابەندبوونی پڕۆگرامی پێنجوێن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بەکوالیتی بەرزە، هەروەها وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنییە بۆ داواکاری کۆمەڵگە لە بواری گەشەپێدانی کارامەیی نەوەی گەنج.
زیاتر بخوێنەوە
2026-01-17
پێنجوێن
بە سەرکەوتوویی خولی یەک مانگی «پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر» کۆتایی هات
بە سەرکەوتوویی خولی یەک مانگی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر کۆتایی هات ئەمڕۆ خولی یەک مانگی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە لە چوارچێوەی کار و چالاکییە فێرکارییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێکخرا بوو. ئەم خولە ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو و ئامانجی سەرەکیی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و بەشدارییان بوو لە بواری پێگەیاندن و دروستکردنی نەوەیەکی کاریگەر و هۆشیار. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربوان بەخشرا، هەروەها لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە مامۆستای سەرەکی خولەکە کرا مامۆستا (ئالان محێدین قەرەداخی) بۆ هەوڵ و ماندووبوونی و ئاستی بەرزی وانە و ڕاهێنانەکانی. لە هەمان کاتدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو مامۆستا ڕاهێنەرانەدەکات کە لە چوارچێوەی ئەم خولەدا بەشدارییان کردووە و بابەتی تایبەتیان پێشکەش کردووە لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا، ئەوانیش بریتین لە: دکتۆر سۆران بەها ئاوات محمد مامۆستا هێمن مەنوچەهر سان ئەحمەد پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پشتگیری و هاندانی چالاکیی فێرکاری و گەشەپێدانی توانای گەنجان بە گرنگترین ئەرکەکانی دەزانێت و بەردەوام دەبێت لە ڕێکخستنی خولی هاوشێوە بۆ دروستکردنی نەوەیەکی زانای کاریگەر و خزمەتگوزار.
زیاتر بخوێنەوە
2026-01-10
دەستپێکردنەوەی خولی پێگەیاندنی گەنجی کاریگەر
پێنجوێن - لە کەشێکی بەفراوی و دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن، ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، خولی پێگەیاندنی گەنجی کاریگەر کارەکانی خۆی دەستپێکردەوە. ئەم خولە کە بەشێکە لە "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون"، هەوڵی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی گەنجان دەدات لەڕێگەی ئەزموون و هەوڵدانەوەی بەردەوام. ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە پێگەیاندنی نەوەیەکی چالاک و بەرپرسیارە کە دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە پێشخستنی کۆمەڵگادا بگێڕێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-12-12
پێنجوێن
تەکنیکی لەبەرکردن و یارییە هزرییەکان.
لە 12ی کانونی یەکەمی 2025دا تەوەری تایبەت بە "تەکنیکەکانی لەبەرکردن یارییە هزرییەکان" لە چوارچێوەی "خولی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر" لەلایەن زۆر بەڕێز ڕاهێنەر:ئاوات عزیز شارەزای تەکنیکەکانی لەبەرکردن و یارییە فکرییەکان وترایەوە. ئەم خولە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - هۆلی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت و ئامانجی پەرەپێدانی توانای هزری و بیرکردنەوەی لۆژیکی بەشداربووانە لەڕێگەی یاری و چالاکییەوە. کۆڕسەکە دەرفەتێکی نایابە بۆ فێربوونی تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردنی کارامەیی مێشک لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی زانستیدا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-12-08
"ئەمڕۆ ماندووبوون، سبەینێ گەیشتن بە سەرکەوتن" پێنجوێن - ئامادەیی پێنجوێن ٨/١٢/٢٠٢٥ لە چوارچێوەی کار و چالاکییە پەروەردەییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ئەمڕۆ سیمینارێکی تایبەت لە ئامادەیی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ماندووبوون ڕێگایە بۆ سەرکەوتن بەڕێز ڕاهێنەر ئاراس کەریم پێنجوێنی وەک پێشکەشکاری ئەم سیمینارە، جەختی لەسەر فەلسەفەیەکی ژیان کردەوە کە دەڵێت: "ئەمڕۆ ماندووبوون، سبەینێ گەیشتن بە سەرکەوتن". لە وتارەکەیدا، پێنجوێنی باسی لە گرنگی بەرگری، پابەندبوون، و ماندووبوونی ئێستا وەک وەبەرهێنان بۆ داهاتوویەکی گەشاوە کرد. ئەو هانی بەشداربووانی دا کە هیچکات دەست لە خەون و ئامانجەکانیان هەڵنەگرن، چونکە هەموو ماندووبوونێک هەنگاوێکە بەرەو سەرکەوتن. بەردەوامی لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی بەنرخ ئەم چالاکییە بەشێکە لە کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن کە ئامانجی پەروەردەکردنی نەوەیەکی بەهێز و خاوەن ویستی بەهێزە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. پڕۆگرامەکە بەردەوامە لە دابینکردنی دەرفەتی فێربوون و پەرەپێدان بۆ بەشداربووان لە بوارە جیاجیاکان. بەشداربووان دەرفەتیان بەدەستهێنا کە بیروڕاکان و ئەزموونی کەسی خۆیان لەگەڵ ڕاهێنەردا بەشبکەن. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دەروازەیەکی کراوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەدوای گەشەکردن و پەروەردەیەکی بەرزدا دەگەڕێن، و بەردەوامە لە پێشکەشکردنی سیمینار و وانە جۆراوجۆرەکان. لە کۆتییدا زۆر سوپاسی بەڕێز ئاراس کەریم پێنجوێنی دەکەین کە ئەرکیان کێشا بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە و سوپاسی بێ پایانیش ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو دەکەین، کە هەمیشە هاوکار و دەستباری کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن .
زیاتر بخوێنەوە
2025-12-05
پێنجوێن
گەشتێک بۆ ناو جیهانی خوێندنەوە...
گەشتێک بۆ ناو جیهانی خوێندنەوە... لە چوارچێوەی خولی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر لە پڕۆگرامی پێنجوێن، شاری فێربوون لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا.تەواوی ڕۆژەکە تایبەتکرا بە خوێندنەوە و بە کلتووری کردنی خوێندنەوە لای گەنجان و لاوان، ئەم بەشەی خولەکە لەلایەن زۆر بەڕێز دکتۆر سۆران بەها، پێشکەش کرا. ناونیشانی وانە: "خوێندنەوە و بەکلتوریکردنی خوێندنەوە" بەروار: ٥-١٢-٢٠٢٥ - ڕۆژی هەینی بەشداربووان دەرفەتی بەنرخیان بەدەست هێنا بۆ فێربوونی شێوازەکانی خوێندنەوەی کاریگەر و چۆنیەتی بەکلتوریکردنی خوێندنەوە وەک بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، لە ئاڕاستەی درووستکردنی نەوەیەکی خوێندەوار و بیرمەند. خولەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی پسپۆڕانە بۆ گەشەپێدانی کەسایەتی و توانا کۆمەڵایەتییەکانی بەشداربووان. خولی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون،
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-29
پێنجوێن
نەوەی کاریگەر" بۆ پەرەپێدانی توانای لاوان دەستیپێکرد
پێنجوێن - ٢٩-١١-٢٠٢٥ مامۆستای خول: مامۆستا ئالان قەرەداخی (نوسەری ٢٠ کتێبی زانستی و ئەدەبی) و خاوەنی چەند پڕۆژەیەکی تەکنەلۆژی. ئەمڕۆ، لە شاری پێنجوێن و لە نێو کتێبخانەی گشتیی شارەکەدا، پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" دەستپێکردنی خولێکی نوێی بە ناوی "پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر" ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی گەشەپێدانی توانا زانستی و هزرییەکانی لاوانە. خولەکە تایبەت کراوە بە تەمەنەکانی ١٢ بۆ ١٨ ساڵ و بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت. بەگوێرەی بەرنامەی دانراو، وانەکان هەمەچەشنن و گرنگی بە هەردوو لایەنی تەکنەلۆژیا و گەشەپێدانی مرۆیی دەدەن، دیارترین بابەتەکانیش بریتین لە: (زیرەکی دەستکرد و ئەلکترۆنیات، کۆمپیوتەر، هونەری وتاردان و باوەڕبەخۆبوون، لەگەڵ پڕۆژەی خوێندنەوە و یارییە فکرییەکان). خولەکە هەفتانە دوو ڕۆژ (هەینی و شەممە) لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ٤:٠٠ی عەسر لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت. سەبارەت بە هاوکاتبوونی خولەکە لەگەڵ وەرزی خوێندن، مەبەستی پاراستنی ئاستی زانستی قوتابیان، خولەکە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خوێندنگەکاندا بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت و دواتر دەستپێدەکاتەوە. ئەم پڕۆژەیە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی لاوانی سنورەکە و ئاڕاستەکردنیان بەرەو داهاتوویەکی ڕۆشنتر لە ڕێگەی زانست و مەعریفەوە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
بەرنامەڕێژی بۆ ڕاهێنان وکاری پەروەردەیی .
بۆردی پەروەردەیی پڕۆژی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕاهێنەرانی شاری پێنجوێن کۆبونەوە . مەبەست لەکۆبونەوەکە بەرنامەڕێژی بوو بۆ پڕۆژەیەکی پەروەردەیی گەورە لە سنوورەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
پێنجوێن بەرەو ناسنامەیەکی جیهانی: هەنگاوێکی نوێ لە ڕێگای فێربوونی بەردەوام..
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بۆردی سەرپەرشتی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشوازیکرد لە وەفدی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی پێنجوێن وەک یەکێک لە شارەکانی پرۆگرامی فێربوون بە درێژایی تەمەنی ڕیکخراوی یونسکۆ کرا. وەفدی میوان پشتیوانیی و پێزانینی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بۆردی پێنجوێن شاری فێربوون و خەڵکی جوامێری پێنجوێن دەربڕی. لەم بۆنە گرنگەدا، سوپاسی تایبەتمان بۆ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و وەفدی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ دەربڕین، بۆ ئەو پشتیوانییە بێوچانەیان لەم پرۆژە نیشتمانییەدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە میراتیەکی گەشاوە بۆ نەوەکانی داهاتوو بێت و پێنجوێن بە شارێکی نموونە لە بواری فێربوون و گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوامبێت. سەرکەوتن بۆ هەموو لایەنێک کە لەم کارەگرنگ و شارستانییەدا بەشداربوون.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو. بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-09-21
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
پێنجوێن ٢١-٩-٢٠٢٥ دکتۆر محمدخانی خولێکی تایبەتی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد لەپێنجوێن شاری فێربووندا، دکتۆر محمدخان خولێکی چوار کاتژمێری تایبەت بە پەرەپێدانی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد کە بە تەنها بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون تەرخان کرابوو. ئەم خولە بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکانی خۆبەخشانی پڕۆگرامەکە ئەنجامدرا، ئەوانەی کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە چالاکی لەم پڕۆگرامەدا بەشداریان کردبوو. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی بەردەوامی پەرەپێدانی کارمەندان و خۆبەخشان لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دادەنرێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-28
هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری بەها ڕەوشتییەکان.
سیمینارێکی تایبەت لەسەر "بەها ڕەوشتیەکان" بە هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و فێرگەی وەرزشی (گەشە) بەڕێوەچوو لە لایەن ڕاهێنەر (محمد میرانی). ئەم سیمینارە پێشکەشکرا، چالاکییەکی تایبەت بوو بەمنداڵان و یاریزانانی فێرگەی وەرزشی (گەشە) بۆ پەروەردەکردنی بەهاکانیان لە ڕووی ڕەوشتیەوە. سوپاسی بێ پایان بۆ مامۆستا (عبداللە عمر) ڕاهێنەری فێرگەی گەشە بۆ هەماهەنگی و ڕێکخستنی ئەم چالاکییە گرنگە پەروەردەییە .
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-25
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن کۆتاییهات
ئەمڕۆ ٢٥-٨-٢٠٢٥ دووشەممە خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان لە پێنجوێن کۆتایی هات. خولەکە لەلایەن دکتۆر محیالدین محمدخانی، ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشکەش کرا و تەرکیز لەسەر گەشەپێدانی شکۆمەندی کەسایەتی و بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون کردبوو. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی تایبەتی پێنجوێن شاری فێربوون بەخشرایە بەڕێز دکتۆر محمدخانی لەپای ماندووبوونی بەڕێزیان لەم خولەدا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئەم جۆرە دەرفەتانەی فێربوون بۆ هاونیشتمانیان.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
هاوبەشەکان