کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی خولی «کارامەیی جەستەیی و دەروونی» بۆ مامۆستایان و پەروەردەکاران
پهروهرده
2026-09-28
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ، خولی ڕاهێنانی تایبەت بە «کارامەیی جەستەیی و دەروونی» کە بۆ مامۆستایان و پەروەردەکاران ڕێکخرابوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
خولەکە بە سەرپەرشتی خاتوو بێریڤان جمال حمەسعید، ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADKU بەڕێوەچوو، کە بە شێوازێکی پڕ وزە، کارلێککارانە و پراکتیکی تیشکی خستە سەر بەهێزکردنی تواناکان و دروستکردنی هاوسەنگیی تۆکمە لە نێوان تەندروستیی جەستە و هێمنی و ئارامیی دەرووندا لە ڕێگەی ڕاهێنان و جووڵەی وەرزشییەوە.
وانەکان بە گیانێکی چالاک و پڕجوڵەوە بەڕێوەچوون و لە مەراسیمی کۆتاییدا، بڕوانامەی نێودەوڵەتی فەرمی بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان.