دەستپێکی خولی (کارامەیی جەستەیی و دەروونی)
پهروهرده
2026-09-27
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی یەکەمین ڕۆژی خولی تایبەتی (کارامەیی جەستەیی و دەروونی) بەڕێوەچوو، کە بە شێوازێکی پڕ لە زانیاری و بەسوود لە لایەن ڕاهێنەر (بێریڤان جەمال) پێشکەش کرا.
ڕۆژی یەکەمدا تیشک خرایە سەر گرنگیی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان تەندروستیی جەستە و ئارامیی دەروون، بەشداربووان بە جۆش و خرۆشەوە بەشدار بوون لە گفتوگۆ و ڕاهێنانە سەرەتایییەکاندا.
دەستخۆشی لە خاتوو بێریڤان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی وانەیەکی پڕ لە وزە و زانیاری، بە هیوای بەردەوامی و سوودمەندبوونی زیاتری بەشداربووان لە ڕۆژانی داهاتوودا.