دەستپێکی هەنگاوێکی نوێ بەرەو جیهانی کۆدین و تەکنەلۆژیا!

په‌روه‌رده‌

2026-09-15
|
پێنجوێن

ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی یەکەم ڕۆژی خولی پرۆگرامسازی پایسۆن (Python) دەستی پێکرد. لەم خولەدا، کە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەشداربووان لەگەڵ بنەما سەرەکییەکان و جیهانی پراکتیکی زمانی پایسۆن ئاشنا دەبن.
خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر (م. ئالان قەرەداخی) پێشکەش دەکرێت، بە ئامانجی پێگەیاندنی تواناکان و ئاشناکردنی فێرخوازان بە یەکێک لە بەهێزترین و داواکراوترین زمانەکانی پرۆگرامسازی لە سەردەمی ئەمڕۆدا.
بەهیوای سوود و سەرکەوتن بۆ تەواوی بەشداربووان لە ڕۆژانی داهاتووی خولەکەدا.
 

هاوبەشەکان