خولی هونەری وتاربێژی و قسەکردن

په‌روه‌رده‌

2026-09-15
|
پێنجوێن

هەنگاوێک بەرەو بەدەستهێنانی متمانەبەخۆبوون و هونەری کاریگەریدانان لەسەر دەوروبەر!
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی هونەری وتاربێژی و قسەکردن لەبەردەم جەماوەر بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد. ئەم خولە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا بەشداربووان فێری بنەما گرنگەکانی دەربڕین، زمانی جەستە و شێوازی ڕاکێشانی سەرنجی گوێگران دەبن.
خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر (م. محمد میرانی) پێشکەش دەکرێت، بە مەبەستی پەرەپێدانی لێهاتووییەکانی وتاربێژی و شکاندنی بەربەستی ترس لە قسەکردن لەبەردەم ئامادەبوواندا.
بەهیوای سوود و داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتن بۆ تەواوی بەشداربووان لە ڕۆژانی داهاتووی ئەم ڕاهێنانەدا.
 

هاوبەشەکان