الأنشطة

الرئيسية / الأنشطة

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2025-12-07
پێنجوێن

سیمیناری فریاگوزای سەرەتایی

پێنجوێن - ٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە دواناوەندی بانوی کچان سیمینارێکی تایبەتی تەندروستی لەسەر بابەتێکی گرنگ لە بواری تەندروستی ڕۆژانەدا پێشکەش کرد. فریاگوزاری سەرەتایی: لەم سیمینارەدا،ڕاهێنەران گوڵان کەمال و ژیلا عەبدولڕەحمان باسی بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتاییان کرد و تیشکیان خستە سەر: چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە لەناکاوەکانی ژیانی ڕۆژانە و گرنگی زانینی شێوازەکانی ڕزگارکردنی گیان لە حاڵەتی فریاکەوتن ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخە فریاگوزارییەکان لە ژینگەی خوێندنگە و ماڵەوە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرپەرشتی بەڕێز لوقمان لەتیف بەردەوامە لە خزمەت و هۆشیارییە تەندروستەییەکانی بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و بەردەوام ... سوپاس بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و یەکەی کارگێڕی دواناوەندی بانوی کچان و بەڕێوبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری چالاکییە پەروەردەییەکانمانن. بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان
2025-11-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

خولێکی دووڕۆژی تەندروستی سەبارەت بە دەرمانزانی کۆتاییهات.

بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون، ئەمڕۆ خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتمەندی لە بواری دەرمانزانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە تەندروستییە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. ڕاهێنەری بەتوانای خولەکە، مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، تیشکی خستە سەر بابەتی "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، کە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتی. خولەکە لە ماوەی ٢٠ و ٢٢ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت، وەک بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی توانای پیشەییان. هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، ڕاهێنەری بەتوانای ئەم خولە، کە بە زانست و ئەزموونی خۆی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامە تەندروستییە. هەروەها سوپاسی گەرمیشمان هەیە بۆ بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی، کە بە دڵسۆزی و بەردەوامی خزمەتی شارۆچکەی پێنجوێن دەکات و بە سەرپەرشتی خۆی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی ڕێکخست. بە ڕاستی بڕیاری ئەوان و هەوڵە بێوچانەکانیان بنەمایەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارەکەماندا.
2025-10-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
2025-07-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەیپڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین. بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
2025-06-24
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.

پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.

Partners