Activities

Home / Activities

Activity

Penjwen City of Learning

2026-10-06
پێنجوێن

کۆبوونەوەی هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی هەڵمەتێکی تەندروستی

ئەمڕۆ، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بەشی تەندروستی) بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پتەوکردنی کاری هاوبەش، لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستان ـ نوێنەرایەتی پێنجوێن کۆبووەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنانی سنوورەکە. ئامانجی ئەم هەڵمەتە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی خانمانە و تەنها لە پشکنیندا کورت نابێتەوە؛ بەڵکو هاندەرێکە بۆ چەسپاندنی کولتووری پشکنینی خودی، گرنگیدان بە تەندروستیی گشتی و سەردانی بەردەوامی پزیشک بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، پشکنینەکان بە شێوەیەکی بێبەرامبەر ئەنجام دەدرێن، هاوکات ڕێنمایی زانستی و زانیاریی پێویست دەربارەی نیشانەکان و شێوازی خۆپاراستن پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت. هەردوو لایەن بانگەوازی سەرجەم خانمانی ناوچەکە دەکەن کە بەشداری کارا بکەن و ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان بنێن. وردەکاریی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە: ڕۆژ: پێنجشەممە بەروار: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (٢٠٢٦/١٠/٨) کاتژمێر: ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی شوێن: هۆڵی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن
2026-09-07
پێنجوێن

سیمینارێکی گرنگ لەسەر (شێرپەنجەی مەمک) پێشکەشکرا

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە هۆشیاریی تەندروستیی خانمان و پاراستنی سەلامەتییان، سیمینارێکی تایبەت و گرنگ دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بۆ بەشداربوانی خولی فێربوونی دەف ڕێکخرا. سیمینارەکە لە لایەن ڕاهێنەر گوڵان کمال بە شێوازێکی پڕ لە زانیاری و بەسوود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. تەوەرە سەرەکییەکانی سیمینارەکە: هۆشیاریی سەرەتایی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی تووشبوون. گرنگی و ڕۆڵی پشکنینی پێشوەختە لە دەستنیشانکردنی زووی نەخۆشییەکە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی چاکبوونەوە. ڕێنمایییە پراکتیکییەکان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خودی مانگانە لەلایەن خانمان خۆیانەوە. بەرزکردنەوەی ورەی دەروونی و هاندانی خانمان بۆ سەردانیکردنی ناوەندە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی خولیی. بەشداربووان بە گرنگییەوە لە تێڕوانین و ڕێنمایییەکانیان ڕوانی و سیمینارەکە بە گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان کۆتایی هات. تەندروستی و سەلامەتیی خانمان بنچینەی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئارامە.
2026-06-29
پێنجوێن

بۆ کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست.. مێزگردی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆ..ش..ب..ە..ر

لەپێناو پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانمان دەکەن، تۆڕی هیومان بۆ تەندروستی و کاری مرۆیی مێزگردێکی تایبەت و هەمەلایەنی ڕێکخست لەسەر بابەتی "بەرەنگاربوونەوەی مادەیه ی هۆشبەر، بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم مێزگردە بە بەشداری و ئامادەبوونی هێز و لایەنە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی لە سەرجەم ڕەهەندەکانەوە تیشک بخرێتە سەر ئەم دیاردەیە: مامۆستای ئاینی: بۆ خستنەڕووی ڕۆڵی بەها ئاینی و ئەخلاقییەکان لە پاراستنی خێزان. نوێنەرانی هێزەکانی ناوخۆ: بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و هێڵەکانی بەرگری لەم مەترسییە. نوێنەرانی کەرتی تەندروستی: بۆ ڕوونکردنەوەی زیانە کوشندە جەستەیی و دەروونییەکانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگاکانی چارەسەر. نوێنەرانی کەرتی پەروەردە: بۆ جەختکردنەوە لەسەر هۆشیارکردنەوەی قوتابییان و نەوەی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن. ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو بۆ مرۆڤەکان. شارەزایان و پسپۆڕانی یاسایی: بۆ شیکردنەوەی یاساکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی سزاکان بەسەر بازرگانان و سەرپێچییکاراندا. کارکردنی بەکۆمەڵ و هەماهەنگی نێوان لایەنە ئاینی، ئەمنی، تەندروستی، پەروەردەیی، یاسایی و ڕێکخراوەییەکان، تاکە ڕێگایە بۆ بنبڕکردنی ئەم دۆخە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر.

Partners