المشارع

الرئيسية / المشارع

مشروع

هەنگاوێکی خێرخوازانە بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لە پێنجوێن

بە ئامادەبوونی بەرێز قایمقامی قەزای پێنجوێن (عەدنان کاکە ڕەش)، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان، سەرمایەدارانی نیشتمانیی قەزاکە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەرمک بەڕێز (هێمن ابراهیم) کەمپینێکی نیشتمانی و خێرخوازانە ڕاگەیەندرا بۆ دابینکردنی چەند ئامێرێکی گرنگی تەندروستی (وەک ئامێری مەمۆگرافی و پێداویستییەکانی تر) بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن. سەرنجی بەڕێزتان بۆ چەند خاڵێکی گرنگ ڕادەکێشین: بێ پارە کۆکردنەوە: ئەم کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی پارە نییە، بەڵکو هەر سەرمایەدار و خێرخوازێک کە حەز بکات بەشداری بکات، خۆی ڕاستەوخۆ هەڵدەستێت بە کڕینی ئامێرەکە. لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێنجوێنەوە، بەرچاوڕوونی و پێویستییەکان دەدرێن بە سەرمایەداران بۆ کڕینی ئامێرەکان، ئەمەش بە هەماهەنگی و لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن. وەک (پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)، دەستپێشخەریی ئەم پرۆژە خێرخوازانەیەمان کردوە و بە شانازییەوە خۆمان هاوکار و دەستباری پرۆسەکە دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارەکەمان. داواکارین لە هەموو لایەنە دڵسۆز و خێرخوازەکان کە دەتوانن، بەشداری لەم کارە مرۆییەدا بکەن بۆ ئاوڕدانەوە لە باری تەندروستیی نەخۆشەکانمان.

المشارع

هەنگاوێکی خێرخوازانە بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لە پێنجوێن

بە ئامادەبوونی بەرێز قایمقامی قەزای پێنجوێن (عەدنان کاکە ڕەش)، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان، سەرمایەدارانی نیشتمانیی قەزاکە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەرمک بەڕێز (هێمن ابراهیم) کەمپینێکی نیشتمانی و خێرخوازانە ڕاگەیەندرا بۆ دابینکردنی چەند ئامێرێکی گرنگی تەندروستی (وەک ئامێری مەمۆگرافی و پێداویستییەکانی تر) بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن.
📌 سەرنجی بەڕێزتان بۆ چەند خاڵێکی گرنگ ڕادەکێشین:
بێ پارە کۆکردنەوە: ئەم کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی پارە نییە، بەڵکو هەر سەرمایەدار و خێرخوازێک کە حەز بکات بەشداری بکات، خۆی ڕاستەوخۆ هەڵدەستێت بە کڕینی ئامێرەکە.
لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێنجوێنەوە، بەرچاوڕوونی و پێویستییەکان دەدرێن بە سەرمایەداران بۆ کڕینی ئامێرەکان، ئەمەش بە هەماهەنگی و لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن.
💡 وەک (پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)، دەستپێشخەریی ئەم پرۆژە خێرخوازانەیەمان کردوە و بە شانازییەوە خۆمان هاوکار و دەستباری پرۆسەکە دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارەکەمان.
داواکارین لە هەموو لایەنە دڵسۆز و خێرخوازەکان کە دەتوانن، بەشداری لەم کارە مرۆییەدا بکەن بۆ ئاوڕدانەوە لە باری تەندروستیی نەخۆشەکانمان.

بە بەخشینی نزیکە 70 ئامێری (گڕکپ) هەڵمەتی پاراستنی دارستانەکان بەردەوامە

لە پێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی پێنجوێن،
هەڵمەتی پاراستنی دارستانەکان بەردەوامە
لە مەراسمێکدا ڕۆژنامەوانیدا،لەڕێکەوتی 25-8-2026 قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی پاراستنی دارستانەکان بەڕێوەچوو بە بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی باڵای پرۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون»، عەدنان کاکە ڕەش، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک، ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە و نوێنەری گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێن.
لە میانەی ئەم قۆناغەدا و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی خێرای ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، ئامێری بلاوەری ئاگرکوژێنەوە (گڕکەپ) بەسەر نوێنەری گوندەکاندا دابەشکرا، تاوەکو لە کاتی هەر ئەگەرێکی ئاگرکەوتنەوەدا بتوانرێت لە زووترین کاتدا ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە و لەناوچوونی پووش و پاوانی ناوچەکە بکرێت.
پاراستنی دارستانەکان ئەرکی سەرشانی هەموومانە و پێکەوە ژینگەیەکی سەوزتر و پارێزراوتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دەستەبەر دەکەین.

 

 

 

دەستپێکی ڕواندنی ٣٠ هەزار نەمام

ژمارەیەک نەمام گەیشتن و دەست بەڕواندنیان کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕواندنی ٣٠ هەزار نەمامدا؛ وەک قۆناغێکی کرداری نەمامەکان گەیشتنە پێنجوێن و پرۆسەی چاندنیان دەستی پێکرد
لە هەنگاوێکی گرنگ و ژینگەدۆستانەدا بۆ سەوزپۆشکردنی ناوچەکە و لە دەستپێکی هەڵمەتی فراوانی ڕواندنی ٣٠ هەزار نەمامدا، ئەمڕۆ وەک قۆناغێکی کرداری نەمامەکان گەیشتنە سنوری قەزای پێنجوێن و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، لە لایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە دەست بە چاندنی ئەو ژمارەیەی نەمامەکان کرا.
ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی و بەشداریی کارای سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەکانی ڕواندنی نەمام، هاوشانی سەرۆکایەتی شارەوانیی پێنجوێن و شارەوانییەکانی هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک بەڕێوەچوو، کە بە ڕۆحیەتێکی پڕ لە دڵسۆزییەوە پێشوازییان لە گەیشتنی نەمامەکان کرد و پلانەکەیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە دەستخۆشییەکی گەرم لە سەرجەم تیمە مەیدانییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خۆبەخشان و فەرمانبەرانی ماندوونەناسی شارۆچکەی پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک دەکرێت بۆ ئەم ماندووبوون و دڵسۆزییەی لە پێناو سەرخستنی ئەم هەڵمەتەدا دەینوینن، بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و بەخشینی سیمایەکی سەوز و ناوازە بە تەواوی ناوچەکە.
 

قائد البرنامج (الشباب).

ويبدأ مباشرة بعد شهر رمضان. يعلن برنامج مدينة التعلم في بينجوين عن فرصة فريدة للشباب الموهوبين، لأن الشباب هم قطاع مهم ومؤثر في المجتمع، فقد اعتقدنا أنه من الجيد الإعلان عن برنامج لتنمية قدرات الشباب من أجل توجيه الشباب والشباب ليصبحوا مدربين في مجالات مختلفة من الحياة اليومية يعد هذا البرنامج مشروعًا عمليًا مخصصًا لتصميم وتنفيذ برامج تنمية القيادة للشباب بهدف تمكين الشباب من تطوير مهارات القيادة الأساسية والتفكير النقدي ونمو الشخصية. تم تصميم البرنامج لتنمية الخصائص الإيجابية مثل الثقة بالنفس والعلاقات الإنسانية واتخاذ القرار والعمل الجماعي والمرونة. من خلال سلسلة من ورش العمل التفاعلية والفرص والمشورة والتجارب الواقعية، سيتم تجهيز المشاركين الشباب لتولي أدوار قيادية في مجتمعاتهم خارج مجتمعهم. ♦أهداف البرنامج: • تمكين الشباب وإعدادهم لتولي أدوار قيادية. • تعزيز تنمية الشخصية. • تطوير مهارات القيادة الأساسية. • تشجيع المسؤولية الاجتماعية. • توفير فرص الإرشاد. ♦مدة البرنامج: يستمر البرنامج لمدة عام كامل، ويتضمن من 10 إلى 20 ساعة من الأنشطة أسبوعيا في القاعة أو عبر الإنترنت أو الواجبات المنزلية، مع توفير دورات وفرص إضافية للتدريب والمشاريع والخدمات الاجتماعية والأنشطة المختلفة. ♦مراحل البرنامج: 1. المرحلة الأولى: التوجيه واكتشاف الذات (الفصل الدراسي الأول). 2. المرحلة الثانية: تنمية المهارات (الأشهر 4-9). 3. المرحلة الثالثة: الاستخدام والمشاركة في المجتمع (10-12 شهرًا). 4. المرحلة الرابعة: رد الفعل وردود الفعل والاحتفال (الشهر الأخير). ♦آليات قبول المشاركين: خصائص المشاركين: • العمر من 18 إلى 40 عامًا • مقيم في بنجوين • يمكن لكلا الجنسين • جميع الصفوف والطلاب وخريجي الجامعات والكليات

الشركاء