هەنگاوێکی خێرخوازانە بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لە پێنجوێن


بە ئامادەبوونی بەرێز قایمقامی قەزای پێنجوێن (عەدنان کاکە ڕەش)، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان، سەرمایەدارانی نیشتمانیی قەزاکە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەرمک بەڕێز (هێمن ابراهیم) کەمپینێکی نیشتمانی و خێرخوازانە ڕاگەیەندرا بۆ دابینکردنی چەند ئامێرێکی گرنگی تەندروستی (وەک ئامێری مەمۆگرافی و پێداویستییەکانی تر) بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن.
📌 سەرنجی بەڕێزتان بۆ چەند خاڵێکی گرنگ ڕادەکێشین:
بێ پارە کۆکردنەوە: ئەم کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی پارە نییە، بەڵکو هەر سەرمایەدار و خێرخوازێک کە حەز بکات بەشداری بکات، خۆی ڕاستەوخۆ هەڵدەستێت بە کڕینی ئامێرەکە.
لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێنجوێنەوە، بەرچاوڕوونی و پێویستییەکان دەدرێن بە سەرمایەداران بۆ کڕینی ئامێرەکان، ئەمەش بە هەماهەنگی و لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن.
💡 وەک (پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)، دەستپێشخەریی ئەم پرۆژە خێرخوازانەیەمان کردوە و بە شانازییەوە خۆمان هاوکار و دەستباری پرۆسەکە دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارەکەمان.
داواکارین لە هەموو لایەنە دڵسۆز و خێرخوازەکان کە دەتوانن، بەشداری لەم کارە مرۆییەدا بکەن بۆ ئاوڕدانەوە لە باری تەندروستیی نەخۆشەکانمان.

هاوبەشەکان