
پڕۆگرامی (گەنج و لاوی) سەرکردە...
ڕاستەوخۆ دوای مانگی ڕەمەزان دەستپێدەکات. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەلێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت بۆ گەنجانی بەهرەمەند،بەهۆیی ئەوەی کە توێژی گەنجان توێژێکی گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەن، بەباشمانزانی پڕۆگرامێکی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان ڕابگەیەنین بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی لاوان و گەنجان بە سەرمەشقبوون لە کایە جیاجیاکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا ئه‌م پرۆگرامەش پرۆژه‌یه‌كى كردارى تایبه‌ته به داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی سه‌ركردایه‌تی بۆ گه‌نجان به ئامانجی به‌هێزكردنی گه‌نجان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی سه‌ركردایه‌تی بنچینه‌یی و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی. به‌رنامه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی وه‌ك متمانه‌به‌خۆبوون، په‌یوه‌ندی مرۆیی، بڕیاردان، كاری پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری. له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپی كارلێكه‌ر، ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت و پێشكه‌شكردنى ئامۆژگاری و ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه، به‌شداربووانی گه‌نج به ئامرازی پێویست ئاماده ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیان و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا. ♦ئامانجه‌كانی پرۆگرام: • به‌هێزكردن و ئاماده‌كردنى گه‌نجان بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی. • په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی. • په‌ره‌پێدانی كارامهییه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی. • هاندانی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی. • دابینكردنی ده‌رفه‌تی ئامۆژگاری. ♦ماوەی پڕۆگرامەکە: پرۆگرامه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌فته‌ى 10-20 كاتژمێر چالاكیهكان له‌خۆده‌گرێت له‌هۆڵدا یان به‌ئۆن لاین یان ئه‌ركى ماڵه‌وه ,له‌گه‌ڵ خوله‌كاندا ده‌رفه‌تی زیاده بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، و چالاكییه‌جۆربه‌جۆره‌كان ده‌ره‌خسێنرێت. ♦قۆناغه‌كانی پڕۆگرامەکە : 1. قۆناغی یه‌كه‌م: ئاراسته‌كردن و خۆدۆزینه‌وه (سێ مانگى یه‌كه‌م). ٢. قۆناغی دووه‌م: په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی (مانگه‌كانى 4-9 ). 3. قۆناغی سێیه‌م: به‌كارهێنان و به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵگا (مانگه‌كانی 10-12). 4. قۆناغی چواره‌م: كاردانه‌وه و فیدباك و ئاهه‌نگگێڕان (مانگی كۆتایی). ♦میكانیزمه‌كانى وه‌رگرتنى به‌شداربووان: خاسییه‌ته‌كانى به‌شداربووان: • ته‌مه‌نى 18-40 ساڵ • دانیشتوى پێنجوێن بێت • هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌توانن • سەرجەم چین و توێژەکان و خوێندكار و ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان