Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

20 July 2024 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

منداڵان خەم و ئامانجی ئایندەمانن ..

منداڵان خەم و ئامانجی ئایندەمانن .. پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون خولە ناوازەکەی منداڵان بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان ڕادەگەیەنێت.. ئەم خولە تایبەتە بە منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ٧ ساڵ مەبەست لێی لەدایک بووانی ساڵانی (٢٠١٧) و (٢٠١٨) واتە ئەو منداڵانەی ئەچنە پۆلی یەک و دەرچووی پۆلی یەک (واتە ئێستا پۆلی دوو)ن بەشدار دەبن لە خولەکەدا. کاتی خول: ٣ کاژێری ڕۆژانە ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ شوێنی خول: هۆڵەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (کتێبخانەی گشتی پێنجوێن) شێوازی ناو نووسین: دایــبـاب دەتـوانــێــت ڕۆژانـی (١٤-١٥-١٦)ی٧-٢٠٢٤) لەڕێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاین، یاخود دەتوانن لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە ناو تۆمار بکات. ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤ دەستپێکی خول: ٢٠- ٧- ٢٠٢٤ ئەمەش لینکی فۆڕمی ئۆنلاینەکەیە https://docs.google.com/.../1FAIpQLSf56zB.../viewform ئەرکی دایبابان لە خولەکەدا: ئامادە کردنی قوتابی پێش کاتی دیاری کراوی ڕۆژانە لە شوێنی خولەکە. پێدانی نانی بەیانی بە قوتابیان پێش دەوام. هاوکاری کردنی قوتابیان لە ئەرکەکانی ماڵەوەدا کە ڕۆژانە لە خولەکەدا پێیان دەدرێت. بردنەوەی قوتابیان دوای دەوام لە خولەکە. پابەند بوون بە یاساکانی خول کە پێش خولەکە لە کۆبوونەوەیەکدا دەدرێت بە دایبابان. لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداربوون دەدرێتە منداڵانی بەشداربووی خول.
...

Partners