Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

4 October 2025 - 9:00 AM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

 وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر 

لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)بۆ کێ؟مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکەخوێندکارانی ئامادەییخاوەن پیشە جیاوازەکانچی فێردەبیت؟ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟ئایا هەڵە دەکات؟مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێراییوەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانباسە گرنگەکانی ترکەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێتڕاهێنەر: ئالان قەرەداغیخاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیاتۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!
4 October 2025 - 2:00 PM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor
30 July 2025 - 2:00 PM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن دەست پێ دەکات

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێ و تایبەت بۆ فێربوونی هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی لەلایەن پسپۆڕێکی ناسراوەوە پێشکەش دەکرێت.وردەکارییەکانی خولمامۆستای خول: د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردیناونیشانی خول: هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی سەرەتایەک بۆ تەکنیکی نووسین چۆن پارچە نووسین (پەڕەگراف) بنووسین؟ چۆن لە نووسیندا بەڕێنووسێکی ڕاست و درووست بنووسین؟کات و شوێنی بەڕێوەبردنبەرواری دەستپێک: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ - ڕۆژی چوارشەممەکاتژمێر: لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمماوەی خول: دوو ڕۆژبۆچی ئەم خولە گرنگە؟لە سەردەمی ئێستادا، توانای نووسینی درووست و کاریگەر یەکێکە لە لێهاتووییە گرنگەکان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خولە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ: فێربوونی ڕێساکانی نووسینی ڕاست و تێگەیشتوو پەرەپێدانی توانای دەربڕین بە زمانی کوردی ناساندنی تەکنیکە مۆدێرنەکانی نووسین باشترکردنی بۆنەی زمان و دەستووری کوردی.تۆمارکردنتۆمارکردن ئاسان و خێرایە! دەتوانن بە دوو ڕێگا ناوتان تۆمار بکەن:یەکەم: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە:https://forms.gle/JevzMypofDUg3fxH7دووەم: پەیوەندی بە ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە: ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤ئەم دەرفەتە لە دەستتان مەدەن! بەشداری بکەن و قۆناغێکی نوێ لە گەشەسەندنی کەسایەتی و لێهاتوویی خۆتاندا دەست پێ بکەن.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - بۆ ئاسۆیەکی ڕۆشنتر.

Partners