Home
Announcements
Sectors
All
Education
Health
Environment and Agriculture
Fine Arts
Crafts
Influence and Development
Children
General Courses for Different Communities
General activities
Activity
All
Education
Health
Environment and Agriculture
Fine Arts
Crafts
Influence and Development
Children
General Courses for Different Communities
General activities
Projects
About
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
System
Dark
Light
En
English
کوردی
العربية
Home
Sectors
Announcements
Activity
Projects
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
Announcements
Home / Announcements
announcement
Penjwen City of Learning
All
کۆڕ
Seminar
Course
concert
meeting
Workshop
1 June 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتیدەربارەی پێشکەشکار:بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی- ڕۆژ: یەک شەممە- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
29 May 2025 - 2:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
Read More
29 May 2025 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار"
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن،لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بەناونیشانی"شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ڕێکدەخرێت.ئامانجەکانی سیمینار، بریتین لە گەیاندنی ئاگاداری دەربارەی بەرپرسیارێتی شۆفێران لە کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی شیاوی شۆفێران و باشترکردنی کەسایەتییان، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگا و دروستکردنی ئاسایشی هاتووچۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی شۆفێران.ئەم سیمینارە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان بە بوارەکانی شۆفێرانی هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، فێرکارانی شۆفێری لە قوتابخانەکان، کارمەندانی ئیدارەی هاتووچۆ و گواستنەوە، هەروەها خەڵکی بەرپرسیار و خۆشەویستانی کۆمەڵگاوە هەیە.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەردەوامی پێگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر و بەرپرسیارانەتر ڕێکدەخرێت. بەشداریکردن بۆ هەموان کراوەیە و هیچ تێچووێکی نییە."شۆفێرێکی پەروەردەیی بنەمای کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیە پارێزراوە لە ڕوداوی نەخوازراو"
Read More
19 May 2025 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست.
خانمانی پێنجوێن لە خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست. لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
Read More
8 May 2025 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی"
ڕۆژی پێنجشەممە،ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٥ سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەممەدخانیەوە پێشکەش کرا بەبەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شارۆچکەکە. ئامانج لەم سیمینارە بریتیبوو لە: - ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا. - پەیوەندیکردنی ئایین لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم. - ڕێگەکارەکانی مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و بەتایبەت سود و گرفت و ئاریشەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئێستا.
Read More
8 May 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ تیمە خۆبەخشەکانی پڕۆگرامەکە کۆدەبێتەوە.
لە هەنگاوێکی نوێدا بەرەو گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە فێرکردن، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بۆردی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" و تیمە خۆبەخشەکانی ئەم پڕۆگرامە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر داهاتووی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەی پێنجوێن. بەشداربووان کۆمەڵێک پێشنیاری نوێ و کارایان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی شێوازی کارکردن و چۆنیەتی تێکەڵکردنی فێربوون لەگەڵ سەرجەم بوارەکانی ژیان. خۆبەخشان بە شێوەیەکی کراوە باسیان لە پێویستیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدان و هەنگاوە کردەییەکانی پێشخستن و پەرەپێدانی کایەکانی ژیان کرد. ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە بەنیازە جێبەجێیان بکات بۆ گۆڕینی پێنجوێن بۆ ناوەندێکی سەرەکی فێربوون لە ناوچەکەدا، کە تێیدا فێربوون ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان. چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بکرێتە پلانی کار و هەنگاوی کردەیی بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی نوێ و پێشکەوتوو لە پێنجوێن.
Read More
28 April 2025 - 10:00 AM
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک - قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی
سیمیناری پلاندانان و کاری پێکەوەیی
سیمینارێکی گرنگ و بەسود بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی کە لەلایەن بەڕێز(مامۆستا ئومێد عمر اسماعیل)کە ئەندامی بۆردی باڵای پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونە کە تیایدا باس لە تایبەتمەندیەکانی پلان دانان و قۆناغەکانی چۆنیەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی کارایی و باشتر کردنی سەرچاوەکان بڕیاردان و جێبەجێ کردنی،گرفت و کەموکوڕییەکانی پلاندانان باس کرا. لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی سوپاس و پێزانین بەخشرایە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون زۆر سوپاس بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی و مامۆستا (ئازاد محمد ) کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەڕێوەبردنی سیمینارەکە..
Read More
15 April 2025 - 10:30 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمپێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز - هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی ناڵپارێز.
پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییە ژینگەیی و کشتوكاڵییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕەچاوکردنی پێگەی کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێن و دەورووبەری ڕۆژی سێشەممە، 15/4/2025 - کاتژمێر 10:30 پێشنیوەڕۆ، لە ناحییەی ناڵپارێز سیمینارێک لەژێر ناونیشانی(پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست) بۆ بەڕێزدکتۆر محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و مامۆستای زانکۆ ڕێکدەخرێت، بەمەبەستی باسکردن لە چارەسەرە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەردەوام.هاتن بۆ هەموانە ..شوێن: پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز - هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی ناڵپارێز.
Read More
10 April 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری پاراستنی خاک، پاراستنی ژیانە!
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونسیمینارێکی تایبەت بە "چۆن بتوانین لە ڕێگەی پاراستنی خاکەوە تام و بۆنی سروشتی بگێڕینەوە بۆ خۆراکەکانمان"، بۆ بەڕێز م. مسلم سلێمان، خوێندکاری دکتۆرا (پسپۆڕی بەپیتی خاک و پەینەکان)، ڕێکدەخات.....هاتن بۆ هەموانە....ڕۆژ: پێنج شەممەکات: ٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.بیرۆکەی سەرەکی: ناساندنی ڕۆڵی خاک لە پاراستنی تەندروستی خۆراک و چۆنێتی گەڕاندنەوەی چێژی سروشتی بە بەکارهێنانی پەینە باشەکان.بێنە بەشداری بکەین و زانست و ئەزموون بخەینە ڕێی پاراستنی خاک و ژیان!ئامانج ئەم سیمینارە :- ناساندنی گرنگی پاراستنی خاک بۆ ژیانی سەلامەت.- ڕێگا کاریگەرەکان بۆ گەڕاندنەوەی چێژ و کوالێتی سروشتی خۆراکەکان.- ئاشناکردن بە پەینە نوێیەکانی خاک بۆ کشتوکاڵی بەردەوام.
Read More
27 February 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا
سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.لەم سیمینارەدا،ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
20 February 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری باوەڕبەخۆبوون
ڕاهێنەر بەڕێز(ئاراس پێنجوێنی) "ڕاهێنەر و هەڵگری (بڕوانامەی (TOT) وبڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕیدا و ئەندامی ئەکادیمی جیهانی (GATQ) بۆ ڕاهێنان و بڕوانامەی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ پەروەردەی کرداری" سیمینارێکی گرنگ پێشکەش دەکات لەژێر ناونیشانی "باوەڕ بەخۆبوون".لە سیمینارەکەدا ڕاهێنەر ئەم بابەتانە شرۆڤە دەکات:- چۆنیەتی بەهێزکردنی متمانە بە خۆبوون- تەکنیکە نوێیەکانی سەرکەوتن- چۆنیەتی دەربازبوون لە بیرکردنەوەی نەرێنی- ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکانبەشداریکردن لەم سیمینارە دەرفەتێکی باشە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانیاندا دروست بکەن.تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــەڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.ڕۆژ: پێنج شەممە.کات: ٢ی پاش نیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
20 February 2025 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
وۆرکشۆپی زیرەکی دەستکرد و داهێنانێک بۆ داهاتوو ..
زیرەکی دەستکرد - داهێنانێک کە ژیانمان دەگۆڕێتلە درێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، وۆرکشۆپێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە کاریگەری و گرنگی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی داهاتووماندا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز(پرۆفیسۆر دکتۆرە نهلە محمد سعید)ەوە پێشکەش دەکرێت کە بەڕێزیان "مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی وتۆیژینەوەی زانستین".لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەماندا دروستی دەکات.هاوکات باس لە دەرفەتە نوێیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد دەکرێت. هەروەها گرنگی ئامادەبوون بۆ ئەو گۆڕانکارییانە و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەخرێتە ڕوو.ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێکی باشە بۆ ناسینی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی کە داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و داهێنانی نوێ.تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــەڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.ڕۆژ: پێنج شەممە.کات: ١٠ی پێشنیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
25 February 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئێکسڵ Excel
بۆ ئاستی سەرەتا تا پێشکەوتوو.. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی تایبەت بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئێکسڵ Excel ڕادەگەیەنێت بۆ خوازیاران و ژمێریاران و بازرگانی و فەرمانگەکان و خوێندکاران و مامۆستایان. ماوەی خول: ١٠ ڕۆژ کاتی خول: پاش نیوەڕوان: ٢- ٤ ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە. ڕۆژی دەستپێک: چوار شەممە، بەرواری: ١٢- ٢ - ٢٠٢٥ کۆتایی خول: ٢٥- ٢ - ٢٠٢٥ ڕۆژی تاقیکردنەوە: ٢٦-٢- ٢٠٢٥ سوودمەندان: سەرجەم چین توێژە جیاوازەکان، مامۆستایان، خوێندکاران، قوتابیان.. هتد. خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/UqUctvCVMq1eRdrk7
Read More
8 February 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
Read More
3 February 2025 - 2:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری "کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون)
"کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون) لەسەر تەندروستی"... ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی گرنگ و پێویستە لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر(عبداللە ٲحمد حمە) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی لەپێنجوێن ئەنجام دەدرێت.هاتن بۆ هەموانە..بەروار: ٣-٢-٢٠٢٥ڕۆژ : دوو شەممەکات: ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانی گشتی پێنجوێن.
Read More
1
2
3
4
5
Partners