سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) پانێڵی (قۆناغی دوانزەو سەرکەوتن) ساز دەکات
پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) پانێڵی (قۆناغی دوانزەو سەرکەوتن) ساز دەکات بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان (پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامی) بەڕێوەبەری پانێڵ (ڕۆزی یەحیا عومەر ڕێشاوی) پانێڵیست یەکەمی سەر ئاستی هەرێم لە لە قۆناغی دوانزەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ (دکتۆر محمد خانی) پانێڵیست سەرپەرشتیار و بەرپرسی بەشی پەروەردە و ژینگەی پرۆژەی (پێنجوێن شاری فێر بوون). ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠٢٣ کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکان
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
کۆڕی (گۆڕینی داهاتوو بەپەروەردە)
پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)کۆڕێکی جەماوەری سازدەکات بۆ بەڕێز (د. محمدخانی)لەژێر ناونیشانی : (گۆڕینی داهاتوو بەپەروەردە)بەرواری 21/10/2023ڕۆژی : شەممەشوێن: هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێنکاتژمێر : 02:00ی پاشنیوەڕۆهاتن بۆ هەمووانە...بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین..
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
کۆڕی پەروەردەیی (پەروەردی مرۆڤ).
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی پێنجوێن کۆڕێکیان بۆدکتۆر محێدین محمدخانی ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی (پەروەردی مرۆڤ).. ٢-١٠-٢٠٢٣ شوێن: ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نوسینگەی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمینارێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە لە پێنجوێن ئەنجام دەدرێت
پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محەمەد سەعید سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی "شۆڕشی فێربوونی زیرەک: چۆن زیرەکی دەستکرد پەروەردە دووبارە دروست دەکاتەوە؟" پێشکەش دەکات.ئەم سیمینارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، کەرتی پەروەردە و هەموو چین و توێژەکان ئامادە کراوە، کە تێیدا باس لە گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردەدا و کاریگەری لەسەر شێوازەکانی فێربوون و فێرکردن دەکرێت.ئەم سیمینارە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوە دەچێت و دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە نوێترین شێوازەکانی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە پەروەردەدا.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە. لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن دەست پێ دەکات
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێ و تایبەت بۆ فێربوونی هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی لەلایەن پسپۆڕێکی ناسراوەوە پێشکەش دەکرێت.وردەکارییەکانی خولمامۆستای خول: د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردیناونیشانی خول: هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی سەرەتایەک بۆ تەکنیکی نووسین چۆن پارچە نووسین (پەڕەگراف) بنووسین؟ چۆن لە نووسیندا بەڕێنووسێکی ڕاست و درووست بنووسین؟کات و شوێنی بەڕێوەبردنبەرواری دەستپێک: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ - ڕۆژی چوارشەممەکاتژمێر: لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمماوەی خول: دوو ڕۆژبۆچی ئەم خولە گرنگە؟لە سەردەمی ئێستادا، توانای نووسینی درووست و کاریگەر یەکێکە لە لێهاتووییە گرنگەکان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خولە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ: فێربوونی ڕێساکانی نووسینی ڕاست و تێگەیشتوو پەرەپێدانی توانای دەربڕین بە زمانی کوردی ناساندنی تەکنیکە مۆدێرنەکانی نووسین باشترکردنی بۆنەی زمان و دەستووری کوردی.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت. خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندنخوێندکارانی زانکۆکارمەندانی ڕاگەیاندنڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکانکارمەندانی بازرگانی و ڕیکلامهەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتووڕاهێنەری پسپۆڕ:بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:بڕوانامەی TOTسێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانسەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆشئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانتێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
دەرفەتێکی زێڕین بۆ داهاتوویەکی ڕۆشن لە پێنجوێن!
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە خولێکی تایبەت و بێ بەرانبەر بۆ فێربوونی دانانی تائسیساتی (بناغە)ی کارەبای ناوماڵ بەشێوازێکی ئەکادیمی و کرداری دەکاتەوە.ئەم خولە بۆ کێیە؟:ئەم دەرفەتە نایابە تایبەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەونیان ئەمانەیە:شارەزاییەکی پراکتیکی و کاریگەر: بەدەستهێنانی شارەزایی پێویست لە بواری کارەبای ناوماڵدا فێربوونی تەکنیکە نوێیەکان و ئامرازە پیشەییەکانپیشەیەکی پڕ سوود و دابینکراو: گۆڕینی ژیانتان بۆ باشتر بە پیشەیەکی بەرقەرار دەرفەتی کارکردن لە پڕۆژە جیاوازەکانبەشداری لە گەشەکردنی کۆمەڵگە: بوون بە بەشێک لە پێشخستنی پیشەیی شارەکەمان هاوکاری کردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریخولەکە لە لایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕەوە دەوترێتەوە ئەوانیش بەڕێزان:-علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)-ئاریان عمر انور شارەزای بواری کارەبا (وەستا)چی فێر دەبیت؟:تیۆری + پراکتیک = سەرکەوتنئەم خولە نەک تەنها زانیاری تیۆری پێشکەش دەکات، بەڵکو بە شێوەیەکی پراکتیکی و کرداری فێرتان دەکات:دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی: فێربوونی چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ بە دروستی. ناسینی جۆرە جیاوازەکانی کێبڵ، سویچ و ئامێرەکان.دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن: شیکردنەوەی کێشە کارەباییەکان بە شێوەیەکی زانستی فێربوونی ڕێگاکانی چارەسەری کێشەکانسەلامەتی کارەبایی: دابینکردنی سەلامەتی کارەبایی لە ماڵەکاندا پاراستنی خێزان لە مەترسییە کارەباییەکانخولەکە بێ بەرانبەرە!تکایە ئەم دەرفەتە بەنرخە لە دەست مەدە!بۆ ناو تۆمارکردن لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/HN6EruH7VSsJwnfm7یاخود لەڕێگەی ئەم دووژمارە مۆبایلەوە ناوت تۆماربکە:0770601040407506010404
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی یەک مانگی فێربوونی دەف دەکرێتەوە.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونخولێکی تایبەت بۆ فێربوونی دەف بێ بەرانبەر ئەنجامدەدات کە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارامەییە گرنگە فێرببن.زانیاری گشتی ماوەی خول: یەک مانگ ڕۆژی دەستپێکردن: یەکشەممە، ١٧-٨-٢٠٢٥ ڕۆژانی خول: یەکشەممە و چوارشەممە (هەفتانە دووڕۆژ)ڕاهێنەرانی خولبەشی پیاوان ڕاهێنەر: هاوکار عمربەشی خانمان ڕاهێنەر: تابان عوسمانکاتەکانی خولبەشی خانمان کات: ٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ پێشنیوەڕۆبەشی پیاوان کات: ١:٣٠ بۆ ٣:٠٠ پاشنیوەڕۆ
زیاتر بخوێنەوە
1
...
5
6
7
8
9
هاوبەشەکان