چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2024-07-20
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پشوی هاوین دەکەینە دەرفەت بۆ فێربوونی زیاتری منداڵەکانمان

بە دەستپێکردنی وەرزی هاوین، پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" جارێکی دیکە شارەکەی خستە جموجوڵەوە بە کردنەوەی خولی هاوینەی گەشەپێدانی تواناکانی منداڵان. ئەم خولە کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٢ منداڵی شارۆچکەکە دەستی پێکرد، ئامانجێکی بوێرانەی هەیە: گۆڕینی پشووی هاوین بۆ وەرزێکی پڕ لە داهێنان و فێربوون. "ئەمساڵ بۆ یەکەم جار، مندالان فرسەتی ئەوەیان دەبێت سود لە پشووی هاوین وەربگرن و بەشێوەیەکی نوێ و سەردەمییانە فێرببن. هاوکات خولەکە کە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، کۆمەڵێک چالاکی نوێ و داهێنەرانەی تێدایە وەک پێشبڕکێی جۆراوجۆر ، هونەری شێوەکاری و مۆسیقا، لەگەڵ ڕێگاچارەی کێشەکان بە شێوازێکی گەمەئاسا. باوکێکی بەشداربوو گوتی: "منداڵەکەم بە شەوق و پەرۆشەوە بۆ خولەکە دێت، ئەمە یەکەم جارە بە خۆشییەوە بەرەو فێربوون هەنگاو بنێت!" پێنجوێن، شارێک کە هەنگاوی گەورەی ناوە بەرەو بوون بە سەنتەرێکی فێرکاری، ئەم خولە هاوینەیە نموونەیەکی بەرچاوی سەرکەوتنی ئەو ڕێگایەیە کە هەڵیبژاردووە.
2024-06-03
پێنجوێن

ئاوەدانی و گەشەسەندن بەیەک خستنی تواناکانمان ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣- ٦-٢٠٢٤بەڕێز جەمال جەلال مەحمود پێنجوێنی، لەسەردانێکییدا بۆ شارۆچکەی پێنجوێن وەک سەرمایەداری نیشتیمانی ، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە پێنجوێن ڕاگەیاند ئەوانیش: ١. دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە بۆ خوێندکارانی گەڕەکەکانی کانی گوێژ و ناوشاخان ٢. دروستکردنی لۆگۆیەک وەک ناسنامەی شاری پێنجوێن لە دەروازەی شار ٣. نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی ٤. پشتگیری کردنی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ٥- بڕیاریشدا لە ئایندەدا قوتابخانەیەک دروستبکات. هەروەها بڕیاری داوە دەروازەی شاری پێنجوێن دووسایدە بکات. ئامانجی سەرەکی، یەکخستنی هەموو تواناکانە بۆ ئەوەی پێنجوێن بکرێت بە یەکێک لە قەزا پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردەیی و خزمەتگوزاریدا، وەک چۆن ئێستا لە بواری کۆمەڵایەتی، کلتوری و فەرهەنگیدا پێشەنگە.
...

هاوبەشەکان