سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-08-11
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز
بە کات و تێچویەکی کەم خۆمان لە گەورەترین دوژمن دەپارێزین ..
هۆشیاریەکی تەندروستی گرنگ.. لە چواچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١١-٨-٢٠٢٤ لە لایەن بەشی تەندروستی پڕۆگرامەوە سیمینارێک سازکرا بە ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمک) تایبەیت بە خانمان لە ناحیەی ناڵپارێز، لەم سیمینارەدا زانیاری تەواو خرایەڕوو بۆ خۆ پاراستن و دەرکەوتنی نیشانەکانی (شێرپەنجەی مەمک). لە کۆتایی سیمینارەکەشدا نامیلکەی خۆ پاراستن بەخشرا بە بەشداربووان. پێشکەشکردنی سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان:. سارا باقی محمود سۆزیار خالید ساڵح بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک. سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز و سەرجەم ئەم کەسایەتی و لایەنانەی هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-08
بنجوين - المكتبة العامة
خولە ناوازەکەی منداڵان کۆتاییهات..
بەشی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، لەماوەی ڕابردوودا خولێکی هاوینەی تایبەت بە گەشەپێدانی منداڵانی ڕاگەیاندن و ماوەی ١٨ ڕۆژ بەردەوامبوو خۆشبەختانە بەرواری ٨-٨-٢٠٢٤ لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆتایی بە خولی هاوینەی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن هات، لە کۆتایی خولەکەدا ئاهەنگی پێدانی بڕوانامەی بەشداری و بەڵێننامەی پابەندبوون بە ئامادەبوونی دایک و باوکی منداڵان بەخشرایە منداڵانی هاوڕێی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات سوپاس و پێزانین پێشکەشی ئەو مامۆستا بەڕێزانەکرا کە بەشێوەی خۆبەخش بەشدار بوون لە خولی هاوینەی مندالان، کەبریتیبوون لەم بەڕێزانە: ١- هیوا محمد ڕۆستەم ٢- سنور عوسمان رحمان ٣- نیگا ڕزگار حمەأمین ٤- کوێستان قادر حمەکریم ٥- ئاشتی مجید حمەمراد ٦- ڕەیان حسن حمەصالح ٧- ئازەر سالار أحمد ٨- باخان علی محمود
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-04
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
هونەری دایکایەتی
خانمان پێگە و ڕۆڵی پڕبایەخیان هۆکارە بۆ گرنگی پێدانیان لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە، لەم سۆنگەیەوە بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن سیمینارێکی گرنگ بۆ بەڕێز (د.محمدخانی) لەژێر ناونیشانی (هونەری دایکایەتی و ڕۆڵی خانمان لە کۆمەڵگادا) ڕێکخرا
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
زاناییتان بەلێزانین کرد بە داهێنانی جوان
ئەمڕۆ بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ لەلایەن بەشێک لە بۆردی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە قەڵغانی سوپاس و ڕێزلێنان و بەردەوامی بەخشرایە بەڕێز (زانا رحمان رحیم) قائمقامی پێشوی پێنجوێن و سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرام پێنجوێن شاری فێربوون لەپای ئەو ئەرک و پشتگیری و ماندووبونەی بەڕێزیان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا ئەنجامیانداوە، لەهەمانکاتیشدا داوا لەبەڕێزیان کرا کە بەردەوامبن لە کارکردن لە پڕۆگرامەکەدا و هاوکات بە خۆشحاڵیەوە بەڕێزیان کە دڵنیاییان دایە بۆردی باڵای پڕۆگرامەکە بەوپەڕی توانایانەوە بەردەوام دەبن لەکارکردن لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا...
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە (پەرەپێدانی توانی مامۆستایان)ی چوار خوێندنگە لە پێنجوێن کۆتاییهات
ئەمڕۆ بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ کۆتایی بەخولی (پەرەپێدانی توانی مامۆستایان)ی تایبەت بە مامۆستایانی خوێندنگەکانی (پێنجوێن - قەڵادێ - شلێر -دیدگای)ی بنەڕەتی هاتوو و لەکۆتایشدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خول
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
منداڵان سەردانی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەکەن..
بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە پاش خاوێنکردنەوەی باخچەی کتێبخانەکە سەردانی کتێبخانەیانکردوو بە سوپاسەوە لەلایەن ستاف و کارمەندانی کتێبخانەوە پێشوازیەکی گەرم و پڕبایەخیان لە منداڵەکانکرد..
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-05
پێنجوێن - قائمقامییەتی قەزای پێنجوێن
سەردان و پیرۆزبایی
بەرواری ٥-٨-٢٠٢٤ سەردانی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ قائمقامیەتی پێنجوێن بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز (هێمن ئیبراهیم)وەک قائم قامی پێنجوێن بەوەکالەت، لەسەردانەکەدا وێڕای پیرۆزبایکردنی بۆردی باڵای پڕۆگرام بۆ قائمقامی نوێ جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە قائمقامی نوێ وەک سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون درێژە پێدەری کارەکانی پێشوتری پڕۆگرامەکەبێت، لەکۆتایشدا ئەندامانی ئامادەبووی بۆردی باڵای پڕۆگرام سوپاسی بەڕێز ئائمقامی نوێیانکرد بۆ ئەو پێشوازی و بەدەمەوەهاتنەی بەڕێزیان، هاوکات بەڕێز هێمن ئیبراهیم بەڵێندا کە بەوپەڕی توانایان هاوکاری و هەماهەنگی پڕۆژەی پڕۆگرامی شاری فێربوون دەبن
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-04
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پاراستنی ددان دەکەینە خۆیەکی ڕۆژانە لای منداڵان.
بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و هاوکات خۆپاراستن لە کلۆربوون و خراپبوونی ددانەکانمان بەرواری ٤-٨-٢٠٢٤ لە سیمینارێکی تایبەت بە ددان کە لەلایەن دکتۆرە(ژیار کریم) پزیشکی ددانەوە پێشکەشی منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کرا، بابەتێکی زانستی و هاوکات بە شێواز و ڕێگەی پزیشکی منداڵانە منداڵەکان ڕێنمایی کران بە پاراستن و خزمەتکردنی ددانەکانیان تاکو دوربن لە نەخۆشی و ئازاری ددان و لەهەمانکاتیشدا لە ئەگەری بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ددانەکان ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن بەمەبەستی زوو چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانمان.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-04
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بەردەوامی خولی (کارامەییەکانی ژیان)
بەردەوامی خولی (کارامەییەکانی ژیان) (لایف سکیڵەکان) مامۆستای خول : د.محمدخانی
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
وانەی (بەها باڵاکان)
وانەی (بەها باڵاکان) مامەڵە و ڕەفتاری ناوپۆل و گەڕاندنەوەی یارەیەکان لە لایەن هاوڕێکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-01
پێنجوێن - باخچەی لازۆ
چالاکی و وانە خوێندن لە ناو سروشتدا
گەشتێکی کورتی خولی هاوینەی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پارکی لازۆ بەمەبەستی ئاشناکردنی منداڵان بەشێوەیەکی کرداری لە وانە ژینگەیی و پەروەردەییەکانی خولی هاوینەی پەرەپێدانی منداڵان، چالاکییەکانی ئەم سەردانەش بریتیبوون لە : ١-بازنەی بەیانیان ٢-چالاکی ژینگەی ٣-یاری و شادی ٤-نان خواردن
زیاتر بخوێنەوە
2024-07-31
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمینارێک بۆ خوێنەرانی کتێب، بۆ بەشداربوانی پڕۆژەی بە کلتوریکردنی خوێندنەوە.
بەرواری (٣١/٧/٢٠٢٤)لە بەشی خوێندنەوەی کتێب و پێشکەش کردنی پوختەی کتێب. بەڕێزان (ئەوین سامان ،ئاڤان سامان،ڕەیان ڕەوف) هەڵسان بە پێشکەش کردنی سیمینارێک لە پوختەی ئەو کتێبانەی خوێندبویانەوە،ناوی کتێب( کەسێتی سەرکەوتوو-بێسەرپەرشتان-شێوازی گفتوگۆکردن) وە لە کۆتایشدا پێشکەش کردنی چەندین کتێب بە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێزان. نیگا بەکر لەنیا بەختیار
زیاتر بخوێنەوە
2024-07-31
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
وانەی وەرزش و تەرکیز
لە درێژەی کار و چالاکی و وانەکانی ڕۆژانەی (خولی هاوینەی پەرەپێدانی منداڵانی) پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، لە ڕێگوی یاریی بیرۆکەیی و جەستەییەوە منداڵان ڕادەهێنرێن کە بیر و هزری خۆیان بەشێوەیەکی ڕێکخراوو و دروست لە کایەکانی ڕۆژانەدا بەکاربهێنن
زیاتر بخوێنەوە
2024-07-30
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
چالاکی ڕۆژانەی منداڵانی بەشداربووی خولی هاوینەی پەرپێدانی منداڵان
چالاکییەکان بریتین لە (چالاکی وەرزشی و هونەری و هزری و فێرکاری و باهاباڵاکان و ژینگە .. هتد)
زیاتر بخوێنەوە
2024-07-29
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ئەمانەت پارێزی لە ڕێگەی گۆڕینەوەی یاریەکانیان!!!
لەخولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵان، منداڵەکان فێردەکەین کە لەڕێگەی گۆڕینەوەی یاری دڵخوازی خۆیان، کە هەرمنداڵێک یاریەکی خۆی دەداتە هاوڕێکەی بۆ ماوەی ڕۆژێک یاخود ٢ ڕۆژ و دواتر گەڕاندندنەوەی یاریەکە بۆ خاوەنەکەی بەمەبەستی دروستکردنی هەستی بەرپرسیارێتی و پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەمانەت بۆ خاوەنەکەی..
زیاتر بخوێنەوە
1
...
11
12
13
14
15
هاوبەشەکان