چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێک لەسەر خۆراکی تەندروستی منداڵان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت بە خۆراکی منداڵان بە ناونیشانی "خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست" لە لایەن د.تارا علی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵانەوە پێشکەش کرا لەم سیمینارەدا، د.تارا تیشکی خستە سەر گرنگی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان و کاریگەری لەسەر گەشەی جەستەیی، دەروونی و زەینی منداڵ. باسی لە پێویستی هۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو و دروست بۆ منداڵەکانیان. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دایکان، باوکان و پەروەردەکاران بەڕێوەچوو، کە دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆیان پێدرا سەبارەت بە کێشە و ئاستەنگەکانی پێدانی خۆراکی تەندروست بە منداڵان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چالاکی هۆشیارکەرەوە و زانستی بۆ باشترکردنی تەندروستی منداڵان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا بە گشتی.
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی ٢٠ کاژێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

لە بەرواری ٢١-٩-٢٠٢٤ خولێکی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی کۆتاییهات کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوبەشی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی و هاوکات وتنەوەی وانەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی ، و بەهاوکاری بەڕێز (پ.ڕ.هیوا ئەحمەد) بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ١٦ فێرخوازی بەشداربوو، سەرجەم ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە بەڵێنیانداوە لە ئایندەدا وەک ڕاهێنەر، سیمیناری تایبەتی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بکەن. 🎯بـــه‌شـــداربـــووان وەک ڕاهێنەر ئەم پێداویستیانەیان به‌ده‌ست هێنا: 🩹 وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى تایبه‌ت به‌بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹وه‌رگرتنى پاكێجێكى تایبه‌ت به‌ بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون به‌هه‌موو لێهاتوویه‌ پێویسته‌كانى تایبه‌ت به‌ڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگه‌یشتن و كارامه‌یی پێویست له‌سه‌ر بواره‌ جیاوازه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى به‌كارهێنانى پاكێجى تایبه‌ت به‌فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان(پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)(پ.ڕ.هیوا ئەحمەد)
...

هاوبەشەکان