سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
پێنجوێن میوانداری گوندی گامێشتەپە دەکات..
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازیەوە میوانداری نوێنەرانی گوندی گامێش تەپە ی شارەزوری کرد ئەرکیان کێشا بوو سەردانی پێنجوێنیان کرد کە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات دروست کردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگڵ پڕژەکەدا، مایەی خۆشحاڵییە لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بڕیار دار گوندی گامێش تەپە بەشێک بێت لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەپێویستی دەزانین بەناوی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەوە سوپاسێکی بێپایان ئاڕاستەی نوێنەرانی ئامادەبوی گوندی گامێشتەپە بکەین کە بە هاوڕێیەتی بەڕێز (هاوڕێ نزار حمە) ئەرکیان کێشابوو هاتبوون بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و دەستی ماندوو نەبونیان دەگوشین.
زیاتر بخوێنەوە
٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
سلێمانی - سیدسادق - گوندی گامێشتەپە
خزمەت و گەشەپێدان
ئەمڕۆش لەدرێژەی هەڵمەتی نەمام ناشتن و پاک ڕاگرتنی ژینگەی گوندەکەیان وەک بەشێک لە پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بۆ ڕۆژی دووەم دەستکرا بە پاککردنەوە و دانانی ئاوەڕۆ و شۆردنی کۆڵانەکانی ناو گوندی گامێشتەپە و و پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی گوندەکە،زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان …
زیاتر بخوێنەوە
٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - بارەگای ڕێکخراوی نینجا لەکوردستان
ڕێکخراوی نینجا لە کوردستان ڕێزی لێ دەگیرێت ...
وەرزش و پەروەردە هاوتای یەک دەکرێت ببنە هۆکارێک بۆ گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگا، لەم ڕوانگەیەوە بە نوێنەرایەتی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) و لەلایەن بەڕێز د.محمدخانی و زانا ڕحمان قائمقامی شارۆچکەی پێنجوێن خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە بەڕێز (ڕێبەند کریم) و ڕێکخراوی نینجا لە کوردستان کرد،لە بەرانبەر هەوڵ و تێکۆشانەکانیان لە پاراستن و سەوزکردنی ژینگەی شاری پێنجوێن هەروەها هەوڵەکانیان لە بواری وەرزشـــی نـــێـــنــجـــا لـــە کـــوردســـتـــان ئـــێـــمـــە لـــە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێز دەگرین لەو کەسانەی کە دەستیان لە باڵابوونی تاکی کۆمەڵگادا هەیە...
زیاتر بخوێنەوە
٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
سلێمانی - قەزای سەیدسادق - گوندی گامێش تەپە
فراوانبوونی پڕۆژەی ناشتنی نەمام کارێکە مایەی شانازی هەمووانە....
فراوانبوونی پڕۆژەی ناشتنی نەمام کارێکە مایەی شانازی هەمووانە.... لە درێژەی چالاکی هەڵمەتی ناشتنی نەمام ئەمڕۆ بەرواری ٢/١٢/٢٠٢٣ گوندی گامێشتەپە کەم لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خۆشبەختانە دانیشتوانی ئەم گوندە ئازیرە درێژەیان بە چاندنی نەمامدا لە گوندەکەیان وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم چالاکیە گرنگەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، بەناوی دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکەمان و گروپی نەمامی پێنجوێن سوپاسی بێ پایان ئاڕاسەی شارەزوور و تاک بەتاکی دانیشتوانی گونی گامێشتەپە دەکەین کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی کار و چالاکیەکانمان دەکەن...
زیاتر بخوێنەوە
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کۆتایی خولێکی دووڕۆژەی تایبەت بە تەندروستی.
بەخشینی بڕوانامەی ڕاهێنەریی بۆ بەشداربوانی خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەران لە هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ شێرپەنجەی مەمک.. خولەکە لە لایەن پرۆژە پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ڕێکخرابوو، کە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی) بەڕێوەبەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی وترایەوە. خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی پڕ چالاکی و زانیاری ورد و پێویست بۆ فێرخوازەکان بەردەوام بوو کە ماوەی ١٤ کاژێری خایاند.. لەکۆتاییدا بڕوانامەی بوون بە ڕاهێنەری لەبواری وهۆشیاری شێرپەنجەی مەمک درا بە بەشداربووان کە لەلایەن پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستییەوە پاڵپشتی کرابوو..
زیاتر بخوێنەوە
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری چۆن بتوانین گەنجی بەهرەمەند پێ بگەیەنین..
لەدرێژەی کاروچالاکی پڕۆگرامەکەماندا بەڕێز د.عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەسیمینارێکی تایبەت کەبۆ لایەنە سیاسیەکانی شارۆچکەی پێنجوێنی ڕێکخرابوو، تیشکی خستە سەر پێگە و ڕۆڵ و کاریگەری گەنج لە ناو حیزبە سیاسیەکان و هاوکات گرنگی پێدانی ئەو لایەنانە بەگەنج تا چ ئاستێکبێت تاکو بتوانین پێکەوە گەنجێک پەروەردە بکەن کە ئامانج و تێڕوانینێکی مرۆڤدۆستانەی بۆ ژیان هەبێت و لە ئەنجامدا ببێتە تاکێکی بەسو بۆ کۆمەڵگا... هاوکات لەکۆتایی سیمینارەکەشدا سەرجەم نوێنەری لایەنە سیاسیەکان پشتیوان خۆیان بۆ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون دوپاتکردەوە بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە و گۆمەڵگا بەگشتی...
زیاتر بخوێنەوە
١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولێکی دوو ڕۆژەی ڕاهێنەرایەتی تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) دەستی پێکرد
بەهەڵمەتێک ڕووبەڕوی شێرپەنجە دەبینەوە.. ئەمڕۆ هەینی بەرواری ١٧/١١/٢٠٢٣ بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری (هۆشیاری تەندروستی) پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) بۆ چەند فێرخوازێک کردەوە، بەمەبەستی ڕاهێنانیان وەک ڕاهێنەر لەم بوارەدا، شیاوی باسە خولەکە لە لایەن بەڕێز (پ.ی.دکتۆر عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی) بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی و پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە ١٤ کاتژمێر و لە دوو ڕۆژدا دەوترێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری (چۆن هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە) سیمینارێکی تایبەت بەقوتابیانی قۆناغی 12
ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2023 بەمەبەستی هاندان وپشتگیری هەوڵەکانیان بەڕێز (دکتۆر محی الدین محمدخانی) سەرپەرشتیاری بەشی پەروەردەیی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی بەشدار لەخولی بەهێزکردنی پڕۆژەکە سازکرد. تیایدا وێڕای سوپاس وپێزانین بۆ مامۆستایان وقوتابیان لەهەمانکاندا تیشکخرایە سەر پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن وهەستیاری قۆناغی 12 لەدیاریکردنی چارەنووسی قوتابیان.
زیاتر بخوێنەوە
١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
سلێمانی - قەزای سیدسادق - گوندی گامێشتەپە
گوندی گامێشتەپە ڕێزی لێدەگیرێت..
ئەمڕۆ بەرواری ١٦/١١/٢٠٢٣ دەستەیەک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێز د.محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سەردانی گوندی گامێش تەپەیان کرد، بەمەبەستی ڕێزلێنان لە ئەنجومەنی گوندەکە. گوندێک لەهەناوی ناڕەحەتییەکانی ژیاندا هەوڵ دەدات جوان بێت و نەوەکانی پەروەردە بکات و ببێتە لقێکی ناوازەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون..
زیاتر بخوێنەوە
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
سلێمانی - بارەگای ڕێکخراوی ئازادبوون
ڕۆشنبیرانی ژینگە و ژیان
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێز لە هەوڵە ژینگەیەکانی (ڕێکخراوی ئازادبوون) دەگرێت. سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێزان (تیمیی بەڕێزی پەروەردەیی لە ڕێکخراوی ئازادبوون) ڕێزدەگرین لە هەوڵەکانتان وەک ڕێکخراوێکی کارای ژیینگە دۆست، لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی (پیل و پاتری) لەکارکەوتوو لەپێناو ژینگەیەکی پاکتر و ئاییندەیەکی باشتر بۆنەوەکانمان.
زیاتر بخوێنەوە
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کشتوکاڵ وەک شادەماری ئابووری ...
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێز (د.محمدخانی) ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سیمینارێکی تایبەت بە کەرتی کوشتوکاڵی بۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی شارۆچکەی پێنجوێن ئەنجامدرا بە مەبەستی زیاتر بەروپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا بەبەکارهێنانی میتۆد و ڕێگا زانستیەکانی سەردەم، لە سیمینارەکەدا بەڕێز (د.محمدخانی) وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم جوتیارانی پێنجوێن، ئاماژەی بەودا کە بەوپەڕی توانامانەوە هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی جوتیارانی سنورەکە لەڕێگەی پڕۆژەکەمانەوە.
زیاتر بخوێنەوە
١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کەرتی تەندروستی و مامەڵە لەگەڵ نەخۆش
بەرواری ١٣-١١-٢٠٢٣ بەمەبەستی پێشخستن و باشترکردنی مامەڵە و هەڵسوکەوتی دروست لەنێوان نەخۆش و پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە کەرتی تایبەت و گشتی و ڕوبەڕو بونەوەی ئەو ئاڵەنگاری و ئاریشانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە، سیمینارێک لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی)ەوە پێشکەش کرا بە ئامادەبونی بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - هۆڵی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن
سیمیناری چۆن توانایی مامۆستا وکارایی خوێندکار بەرزبکەینەوە؟
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٣/١١/٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا فایەق سەعید کارناسی پەروەردە سازکرد بە ناونیشانی (بەرزکردنەوەی تواناسازی مامۆستا و کارایی خوێندکار) تایبەت بە بەڕێوەبەر و جێگر و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی پەروەردە. لەسیمینارەکەدا سەرەتا مامۆستا فایەق تیشکی خستەسەر بیرۆکە وهەنگاوەکان وئامانج لەپڕۆژەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی کەرتی پەروەردە . دواتر بەپرسیار وگفتوگۆ وبەشداری ئامادەبووان سیمینارەکە کۆتایی هات.
زیاتر بخوێنەوە
٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری یاسا زێڕینەکان
بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانای خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ٩-١١-٢٠٢٣ سیمینارێک بە ناونیشانی(یاسا زێڕینەکان) بەمەبەستی باشترکردنی یادگە و زیهنی خوێندکار لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی مامۆستا (تریفە جلال صالح)ەوە پێشکەشکرا،
زیاتر بخوێنەوە
٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولی پەرەپێدانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢
بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانای خوێندکاران لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ٤-١١-٢٠٢٣ خولێکی بێ بەرامبەر کرایەوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ بە هاوکاری مامۆستایانی خۆبەخشی بە ئەزموونی شاری پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
1
...
14
15
16
17
18
هاوبەشەکان