هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ژینگه و کشتوکاڵ
2025-12-19
|
پێنجوێن - گوندی کواوا
پێنجوێن/گوندی کواوا - لە بەیانی ئەمڕۆ، هەینی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، گەورەترین هەرەوەزی چاندنی بەڕوو لە پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە بەشێک بوو لە چالاکییەکی هاوبەشی کۆمەڵێک ڕێکخرا و چالاکوانانی ژینگەی و پڕۆگرامی "پێنجوێن، شاری فێربوون و ژینگەدۆستان" لە ساڵی حەوتەمیدا.
چالاکییەکە کە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی لە گوندی کواوا بەسەردانی ماڵی شەیدانی ژینگە و ژیان (بێستون عبداللە و ئالان یوسف) دەستی پێکرد،
ئەم هەڵمەتە بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژیانەوەی داری زاگرۆس ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی ژینگەپارێز بەشداری ئەم هەرەوەزە کردووە.
وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە و بنیادنانی داهاتوویەکی سەوزتر لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم چالاکییەوە پێشکەش کرا، کە جەخت لەسەر گرنگی چاندنی دار و پاراستنی سروشتی نیشتیمان دەکاتەوە.
شوێن:گوندی کواوا، پێنجوێن
بەروار: ١٩/١٢/٢٠٢٥