سیمیناری ترس ،شەرمی،باوەڕ بەخۆ بوون

28 November 2024 - 2:00 PM
|
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک -قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی.

 
🔻لە دڕێژەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن . ئەمرۆ بەرواری٢٨-١١-٢٠٢٤ سەردانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی مان کرد بە مەبەستی سیمنارێک بۆ خۆێندکارە ئازیزەکانی قۆناغی (٧-٨-٩) بنەڕەتی بە ناونیشانی (ترس،شەرمنی،باوەڕبەخۆ بوون) لە لایەن (مامۆستا هێمن مەنوچەر) ئەندامی بۆردی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش کرا لە سیمینارەکەدا باس لە چۆنیەتی نەمانی ترس و باوەڕبەخۆ بوون و شەرمنی کرا لە کۆتای سیمینارەکەدا بە گفتوگۆکردن لەگەل خۆێندکارەکان کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا.
🔺لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەی بنەڕەتی گەرمک دەکەین، کە هاوکارمانبوون لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە گرنگەدا.

Partners