
(خولی فریاگوزاریی سەرەتایی)
ئەم خولە تایبەتە بە دەرچوانی بەشە پزیشکیەکان
پڕۆژەی #پێنجوێن_شاری_فێربوون خولێکی تایبەت بە بوون بە (ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی) بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆ
هەردوو ڕەگەز, کەماوەکەی (٢٠) کاتژمێر دەخایەنێت و لە لایەن
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی)ەوە دەوترێتەوە،
کاتی وانە:
سێ ڕۆژ دەبێت لە سێ هەفتەی جیاوازدا و ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩ بۆ ٥)ی سەرلەئێوارەدەبێت.بـــهشـــداربـــوو چى به‌ده‌ست دههــێــنــێــت دواى ته‌واوكردنى خــولــهكــه:
وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى تایبه‌ت به‌بوون بهڕاهێنهر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی.
وه‌رگرتنى پاكێجێكى تایبه‌ت به بوون بهڕاهێنهر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی.
ئاشنابوون به‌هه‌موو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبه‌ت بهڕاهێنان.
زانیاری و تێگه‌یشتن و كارامه‌یی پێویست له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی.
ئاشنابوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى به‌كارهێنانى پاكێجى تایبه‌ت بهفریاگوزارى سه‌ره‌تایی.
پێویستە بەشداربوو ئەم مەرجانەی تێدابێت: پێویستە دەرچوی بەشە پزیشکیەکان بێت.
پابەندبێت بەماوەی خولەکە کە 20 کاتژمێرە، ئەگەر تەنها (٤) کاتژمێر ئامادە نەبێت لەو ماوەیەی دیاریکراوە ئەوە ئەوکەسە مافی بەشداری کردنی لەخولەکەدا لەدەست دەدات.
دوای تەواوبوونی خولەکە پێویستە بەشداربوو بەڵێننامە بدات کە ببێتە ڕاهێنەری پڕۆژەی #پێنجوێن_شاری_فێربوون ، بەجۆرێک مانگانە یەک خول بکاتەوە.
ناو تۆمارکردن لە بەرواری ٢٨ - ٨ تا ٣ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:
https://docs.google.com/.../1FAIpQLSfNSnbEddnbm0.../viewform
تێبینی: لەڕێگەی کردنەوەی ئیمەیڵی خۆتەوە داخڵی ئەم فۆڕمە دەبیتیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:
٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤
٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤