سیمیناری ڕۆڵی خانمان لە پاراستنی ژینگەدا

١ يوليو ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ صباحاً
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

 
بەرواری ١-٧-٢٠٢٤ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە سیمینارێکی تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرکی خانمان لە پاراستنی ژینگە پێشکەش بە ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن کرا، لە سیمینارەکەدا کە لەلایەن بەڕێز (سوبحان حسین حمە رشید)ەوە پێشکەش کرا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هاوکات هۆشیاری ژینگەیی گرنگ خرانەڕو بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و هەروەها تەندروستی ئەندامانی خێزانیش، کە خانمان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەر و سەرەکیان تێدا هەیە،
لەکۆتایشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین لە لایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بۆ سازدانی ئەم سیمینارە ژینگەییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون

الشركاء