بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین

15 June 2024 - 9:00 AM
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین📢
♦️پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵمەتێکی گشتگیری خوێندنەوە لەژێر دروشمی 📚(بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین) ڕادەگەیەنێت، لە بەرواری (٦/٥بۆ ٢٠٢٤/٦/١٥) بۆ سەرجەم ئاست و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەمەبەستی هەنگاونان و هەوڵدان بۆ 📙(بەکلتوریکردنی خوێندن)ەوە لە کۆمەڵگەدا.
تێبینی:🗞🗞🗞
١- خوێنەر دەتوانێت کتێب لە پڕۆژەکە و هاوکات لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن وەربگرێت، یاخود کتێبی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوە.
٢- کتێبەکان پێویستە کتێبی هەڵبژێردراوی شیاوبن و لیژنەیەکی تایبەت لە پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵی دەبژێرن.
٣- دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی کتێبەکە خوێنەر دەتوانێت سیمینارێک یاخود پوختەیەک لەو کتێبەی کە خوێندویەتیەوە پێشکەشی پڕۆژەکەمان بکات و لەسەر خواستی خوێنەر هاوبەشی پێدەکەین لەگەڵ خەڵکانی تردا بەبڵاوکردنەوەی بابەتەکە.
٤- پێویستە لەماوەی (١٠) ڕۆژدا خوێنەر کتێبی هەڵبژێردراو ی هاوکات خوێندنەوەکەشی تەواو بکات، واتە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوە (١٠) ڕۆژە.
گەر خوازیاری بەشداری کردنیت هەر ئێستا پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەوە:
07706010404
07506010404

Partners