
کۆتاییهاتنی خولی فێربوونی دەف لە پێنجوێن
هونهر
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی یەک مانگی تایبەت بە فێربوونی دەف بە سەرکەوتووی کۆتایی هات کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دانیشتووانی شارەکە .
. خولەکەش بە دووبەش بەڕێوە چوو:
بەشی خانمان لە کاتژمێری ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەژێر ڕاهێنانی خاتون (تابان عوسمان)،
بەشی پیاوان لە کاتژمێری ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی بەڕێز (هاوکار عمر).
خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوەدەچوو.
لە کۆتایی خولەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش بە ڕاهێنەرانی خولەکە کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم چالاکییانەی وەک گرنگترین هەنگاوەکان دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی هونەرە ڕەسەنە کلاسیکیەکان و گەیاندنیان بە نەوەی نوێ دەبینێت.