سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2026-09-14
پێنجوێن
کۆتاییهاتنی خولی وێنەکێشان بە سەرکەوتوویی
بە خۆشحاڵی و بەرهەمدارییەوە، توانیمان کۆتایی بە وۆرکشۆپە تایبەتەکەی وێنەکێشان بهێنین کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پڕ لە چێژ، داهێنان و فێربوون بەردەوام بوو. بەشداربووان لەم دوو ڕۆژەدا توانا هونەرییەکانی خۆیان لە دوو بوار و ڕووی جیاوازدا تاقیکردەوە و تابلۆی ناوازەیان خوڵقاند: ڕۆژی یەکەم: وێنەکێشان لەسەر قوماشی کانڤاس (Canvas) ڕۆژی دووەم: وێنەکێشان لەسەر بەرد (حجر) بە شێوازێکی جیاواز و دەستڕەنگینانە سوپاس و دەستخۆشییەکی گەرم ئاراستەی سەرچاوەی ئەم دەستپێشخەرییە جوانانە دەکەین: بیرۆکە: مامۆستا نەمام محمد سەرپەرشتی: مامۆستا سۆزیار عطا دەستخۆشی لە سەرجەم بەشداربووە بەهرەمەندەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە کاروانی هونەرییاندا. هەمیشە دەستتان ڕەنگین بێت
زیاتر بخوێنەوە
2026-09-13
پێنجوێن
ڕەنگەکان دەدوێن و بەهرەکان دەدرەوشێنەوە!
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەم بە سەرکەوتوویی خولێکی تایبەت و پڕ لە ئیلهاممان بۆ هونەری وێنەکێشان ئەنجامدا،رۆژی یەکەم تایبەت بوو بە بە وێنە کێشان بە تابلۆ ڕۆژی دووەم تایبەتە بەدروستکردنی تابلۆ بە حەجەری(بەردین)، لە کەشێکی پڕ لە ئارەزوو، داهێنان و ڕەنگی بەخشینە هەمووان. ئەم چالاکییە بە بیرۆکەی بەنرخی خاتوو (نەمام محمد) و بە سەرپەرشتی و مامۆستای بەتوانا خاتوو (سۆزیار عطا) بەڕێوەچوو، کە بە ڕێنمایی و ئەزموونی خۆیان کەشێکی فێرکاری و هونەریی تایبەتیان خولقاند. جێگەی شانازییە کە زیاتر لە ٦٠ هونەرمەند و وێنەکێشی بەهرەمەند بەشداربوون و تابلۆ و دیدگای تایبەتی خۆیان نەخشاند، ئەمەش هێز و جوانییەکی دوو هێندەی بە ۆرکشۆپەکە بەخشی. سوپاس بۆ ئامادەبوون و بەشداریی هەموو ئەو دەست و بەهرانەی بە ڕەنگەکانیان جوانیان بەم ڕۆژە بەخشی.
زیاتر بخوێنەوە
2026-09-09
پێنجوێن
خولێکی پڕبەرهەمی میوزیک لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەپایان گەیشت
پێنجوێن هەنگاوێکی نوێ بەرەو ئاسۆی هونەر و ڕۆشنبیری دەنێت؛ وەک بەشێک لە کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی ئەکادیمی و زانستیی میوزیک بۆ فێرخوازانی سنوورەکە هێنرا. ئەم خولە دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ ئاشقانی هونەر تاکو لەسەر بنەمای ستانداردە جیهانییەکان پەرە بە خولیاکانیان بدەن، کە تێیدا فێرخوازان ئاشنای چەندین تەوەرەی بنەڕەتی کران: ناسینەوەی دەنگەکان: ئاشنابوون بە دنیای تۆن و نۆتەکان بەپێی شێوازی ئەکادیمی. کاتەکانی میوزیک: شارەزابوون لە کاتسازی (تیمپۆ) و ڕێکخستنی پێکهاتەی کات لەکاتی ژەنیندا. فێرکاری مەقامات: تێگەیشتن لە بنەماکانی مەقاماتی کوردی، ڕۆژهەڵاتی و جیهانی. ڕیتمسازی: فێربوونی شێواز و جۆرە جیاوازەکانی ڕیتم لە ژەنیندا. خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو (ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی) و پێشوازی لە فێرخوازانی سەروو تەمەنی ١٢ ساڵ کرد، کە لە ڕێکەوتی ١٦-٨-٢٠٢٦ دەستیپێکردبوو. یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی خولەکە تەرخانکردنی بەشێکی تایبەت بوو بۆ خانمان لە فێربوونی ئامێری دەف بەشێوازێکی جیاواز و تایبەت. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاراستەی دەستەی بەڕێزی ڕاهێنەران دەکەین؛ ماندووبوون و دڵسۆزیی مامۆستایان (م. دیوان سالار - ڕاهێنەری ئامێری پیانۆ، م. هاوکار عمر - ڕاهێنەری ئامێری دەف، و م. تابان عثمان - ڕاهێنەری تایبەتی دەف بۆ خانمان) کلیلی سەرەکیی سەرکەوتنی ئەم خولە و پێگەیاندنی ئەم بەهرەدارە نوێیانە بوو. دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاروانی هونەرییاندا.
زیاتر بخوێنەوە
2026-08-16
پێنجوێن
خولی فێربوونی پیانۆ و دەف دەستی پێکرد
دەنگی هونەر و ئاواز دەست پێدەکات! خۆشحاڵین کە ڕایبگەیەنین ئەمڕۆ (يەکشەممە ١٦-٨/٢٠٢٦)، یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی پیانۆ و دەف بەڕێوەچوو. ئەم خولە بۆ ئەو ئارەزوومەندانەیە کە دەیانەوێت هەنگاوەکانى سەرەتای جیهانی مۆسیقا فێر ببن، لە نەرمونیانی پیانۆوە تاوەکو ڕیتم و قوڵایی دەف.
زیاتر بخوێنەوە
2025-09-17
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولێکی دیکە لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات
پێنجوێن ١٧-٩-٢٠٢٥ خولی جواننووسی کە لە ٣١/٨/٢٠٢٥ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. خولەکە بە هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بێبەامبەر ئەنجامدرا. ئەم خولە لەلایەن جواننووسی بە ئەزموون (دارا نوری عزیز)ەوە پێشکەشکرا و بۆ ماوەی سێ هەفتەدا بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا قەڵغانی سوپاس پێشکەش بە مامۆستا (دارا نوری عزیز) کرا و بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم فێرخوازان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-09-10
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
کۆتاییهاتنی خولی فێربوونی دەف لە پێنجوێن
پێنجوێن، ١٠ ی ٩ی ٢٠٢٥ - لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی یەک مانگی تایبەت بە فێربوونی دەف بە سەرکەوتووی کۆتایی هات کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دانیشتووانی شارەکە . . خولەکەش بە دووبەش بەڕێوە چوو: بەشی خانمان لە کاتژمێری ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەژێر ڕاهێنانی خاتون (تابان عوسمان)، بەشی پیاوان لە کاتژمێری ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی بەڕێز (هاوکار عمر). خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوەدەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش بە ڕاهێنەرانی خولەکە کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم چالاکییانەی وەک گرنگترین هەنگاوەکان دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی هونەرە ڕەسەنە کلاسیکیەکان و گەیاندنیان بە نەوەی نوێ دەبینێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولی تایبەتی فێربوونی دەف لە پێنجوێن
پێنجوێن - ١٧ ئابی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی تایبەتی فێربوونی دەف دەستی پێکرد کە وەک دەرفەتێکی بێ بەرانبەر بۆ خەڵکی شارەکەمان. خولە کە ماوەی یەکمانگ دەخایەنێت، بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارامەییە فێربن. خولەکە لەسەر دوو بەش دابەش کراوە: بەشی خانمان: کاتژمێر: ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی بەیانی لەژێر ڕاهێنانی: تابان عوسمان بەشی پیاوان: کاتژمێر: ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی: هاوکار عمر پڕۆگرامی خولەکە خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی یەکمانگ بەردەوام دەبێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان ئەم چالاکییانە دەبینێت کە زیندووکردنەوەی هونەرە کلاسیکییەکان و گەیاندنیانە بە نەوەی نوێ.
زیاتر بخوێنەوە
2024-10-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ناساندنی کتێبی (ژنێک نایەوێت ژن بێت)
ئەمڕۆ بەرواری٢٦-١٠-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازکرد بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی). لەدەسپێکی کۆڕەکەدا ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز ژووان پێنجوێنییەوە پێشکەشکراو دواتر لە درێژەی کۆڕەدا کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' کە لەنوسینی بەڕێز عەلی پێنجوێنیە،کە بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو. هاوکات لە چەند بەشێکدا بەڕێز علی پێنجوێنی بەشێک لەدەقە شعریەکەی دەحوێندەوە و پاشان، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکردەوە."
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە بەشداربووانی خولی جوان نووسی بەرواری ١٩-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی پێنج شەممە پاش کۆتاییهاتنی خولێکی جواننوسی کە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامیاندا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی ئەم خولە یەک مانگیە. زۆر سوپاس بۆ بەڕێز(جوان نووس دارا نوری عزیز) کە ماوەی مانگێک ماندوبوو بە وتنەوە و فێرکردنی هونەری جوان نووسی بە فێرخوازان.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-12
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی(مقامات) کۆتایهات
ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٩-٢٠٢٤ لەپاش کۆتای هاتنی خولێکی تایبەت بە (مقامات) بە سەرکەوتووی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-08
پێنجوێن - کتێبانەی گشتی
خول(دەف ژەنین) کۆتایهات
ئەمڕۆ بەرواری ٨-٩-٢٠٢٤ لەپاش کۆتای هاتنی خولێکی تایبەت بە (دەف)ژەنین بە سەرکەوتووی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-29
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
گرۆی جوانوسی سلێمانی سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەکەن..
بەرواری ٢٩-٨-٢٠٢٤ گرۆی جوان نوسانی سلێمانی سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و خولی(جوان نوسیان) کرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و بینینی خولەکە و لە نزیەکەوە و ئاگادار بوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی. ئەندامانی شاند بریتیبوون لە بەڕێزان: ▫️عمر سلیم فتاح(سەرۆکی گرۆی جوان نووسانی سلێمانی) ▫️بورهان محی الدین حمە(سەرپەرشتیاری هونەری چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی) ▫️عطا مولود(کارگێڕی گرۆی جوان نووسانی سلێمانی) سوپاس و پێزانین بۆ گرۆی جوانوسانی سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی جواننوسی بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کردەوە
پێنجوێن، ١١ی ئابی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەت بە هونەری جواننوسی بۆ بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز لە ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٤ کردەوە. ئەم خولە کە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردییە، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و هونەری کوردستان. بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز، کە یەکێکە لە جواننووسە ناسراوەکانی ناوچەکە، سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و تەکنیک و ڕێگاکانی جواننوسی بە بەشداربووان فێر دەکات. سەلام ئەحمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، لە لێدوانێکدا وتی: "ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی هونەری جواننوسی کە بەداخەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا کەمتر گرنگی پێدەدرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پێنجوێن شاری فێربوون بۆ زیندووکردنەوەی ئەم میراتە گرنگە." هەروەها مامۆستا دارا نوری عزیز جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هونەری جواننوسی و وتی: "جواننوسی تەنها نووسین نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەربڕینی هەست و سۆزی نووسەرە. ئامانجمان لەم خولەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێ فێری بنەماکانی ئەم هونەرە بکەین و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان نەتەوە و کولتوورەکەیدا دروست بکەین." شایەنی باسە کە خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانەکان پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن
زیاتر بخوێنەوە
هاوبەشەکان