لە پێنجوێن؛ خولێکی نێودەوڵەتیی هاوسەنگیی جەستەیی و دەروونی بۆ مامۆستایانی وەرزش ساز کرا

په‌روه‌رده‌

2026-10-07
|
پێنجوێن

 
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون» و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن، خولی نێودەوڵەتیی پەروەردەیی، جەستەیی و دەروونی لەژێر ناونیشانی «بەرد و ئاو» بۆ مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی سنوورەکە بەڕێوەچوو.
خولەکە بە سەرپەرشتیی خاتوو بێریڤان جەمال حەمەسەعید، ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندیی GADKU پێشکەش کرا. لە کەشێکی پڕ لە وزە، کارلێک و پراکتیکیدا، تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستایان و چۆنیەتیی دروستکردنی هاوسەنگییەکی پتەو لە نێوان تەندروستیی جەستەیی و ئارامیی دەرووندا، لە ڕێگەی مێتۆدی نوێی ڕاهێنان و جووڵەی وەرزشییەوە.
دەستەی بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن دەکات بۆ پشتیوانیی بەردەوام و هەماهەنگیی هەمیشەییان لە سەرخستنی تەواوی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامەکەدا.
هاوکات، دەستەی بەڕێوەبردن سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی هۆبەی چالاکیی وەرزش و دیدەوانیی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن دەکات، بۆ هەوڵ، ماندووبوون و ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕێکخستن و سەرخستنی ئەم خولە گرنگەدا.
 

هاوبەشەکان