کۆبوونەوەی هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی هەڵمەتێکی تەندروستی

Health

2026-10-06
|
پێنجوێن

 
ئەمڕۆ، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بەشی تەندروستی) بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پتەوکردنی کاری هاوبەش، لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستان ـ نوێنەرایەتی پێنجوێن کۆبووەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنانی سنوورەکە.
ئامانجی ئەم هەڵمەتە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی خانمانە و تەنها لە پشکنیندا کورت نابێتەوە؛ بەڵکو هاندەرێکە بۆ چەسپاندنی کولتووری پشکنینی خودی، گرنگیدان بە تەندروستیی گشتی و سەردانی بەردەوامی پزیشک بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، پشکنینەکان بە شێوەیەکی بێبەرامبەر ئەنجام دەدرێن، هاوکات ڕێنمایی زانستی و زانیاریی پێویست دەربارەی نیشانەکان و شێوازی خۆپاراستن پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.
هەردوو لایەن بانگەوازی سەرجەم خانمانی ناوچەکە دەکەن کە بەشداری کارا بکەن و ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان بنێن.
وردەکاریی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە:
ڕۆژ: پێنجشەممە
بەروار: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (٢٠٢٦/١٠/٨)
کاتژمێر: ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی
شوێن: هۆڵی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن

Partners