خولی «بنەماکانی پەروەردە» کۆتایی پێهات

التربوي

2029-09-23
|
پێنجوێن

 
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی تواناکانی کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و میتۆدی مامۆستایان، خولی «بنەماکانی پەروەردە» کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، بە سەرکەوتوویی بۆ مامۆستایانی دڵسۆزی قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن کۆتایی پێهات.
خولەکە بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ لەلایەن «مامۆستا بێریڤان جمال سعید» (ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADAKU) پێشکەش کرا؛ تێیدا تیشک خرایە سەر بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی سەردەم، شێوازە نوێیەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و پتەوکردنی پرۆسەی فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندندا.
دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین بۆ ئامادەبوونی چالاکانەیان لە هەردوو ڕۆژی خولەکەدا، بەو هیوایەی ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی سوود و گەشەپێدانی زیاتری ئاستی پەروەردەیی لە دەڤەرەکەدا.
 

الشركاء