بەرەوپێشبردنی توانا پەروەردەییەکان لە پێناو نەوەیەکی هۆشیارتر
التربوي
2026-09-22
|
پێنجوێن
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی تواناکانی کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و میتۆدی مامۆستایان، خولی «بنەماکانی پەروەردە» بە سەرکەوتوویی بۆ مامۆستایانی دڵسۆزی قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن پێشکەش کرا. کە ماوەی خولەکە دوو ڕۆژە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولەکە بوو
خولەکە بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ لەلایەن «مامۆستا بێریڤان جمال سعید» (ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADAKU) وترایەوە، کە تیایدا تیشک خرایە سەر بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی سەردەم، شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و پتەوکردنی پرۆسەی فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندندا.