کۆتاییهاتنی خولی پڕۆگرامسازیی پایسۆن و فێربوونی ئامێر (Machine Learning)

General Courses for Different Communities

2026-09-17
|
پێنجوێن

 
بە سەرکەوتوویی و بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئارەزوومەندانی بواری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، کۆتایی بە خولی پڕۆگرامسازیی پایسۆن و فێربوونی ئامێر (Machine Learning) هات.
لەم خولە چڕ و پراکتیکییەدا کە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەشداربووان لە ئاستی بەکارهێنەری ئاساییەوە هەنگاویان بەرەو بوون بە دروستکەر و بەرهەمهێنەری تەکنەلۆژیا نا؛ بە کرداری ئاشنای شێوازی کارکردن، بیرکردنەوە و شیکاریکردنی داتاکان بوون لە ڕێگەی مۆدێلە زیرەکەکانەوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە پێکهاتبوون لە:
ناسینی ژیریی دەستکرد و میکانیزمی کارکردنی مۆدێلە پێشکەوتووەکان.
بنەما سەرەکییەکانی زمانی پایسۆن (Python) وەک کۆڵەکەی تەلارسازیی AI.
ڕۆڵی بیرکاری و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر دروستکردنی ئەلگۆریتمەکان.
جێبەجێکردنی پرۆژەی پراکتیکی و ڕاهێنانی بەردەوام لەسەر داتا ڕاستەقینەکان.
بەرهەمهێنانی مۆدێلێکی تەواوی زیرەک لە لایەن بەشداربووانەوە لە کۆتا ڕۆژدا.
لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاراستەی ڕاهێنەری گەنج، دڵسۆز و لێهاتوو مامۆستا ئالان قەرەداخی دەکەین، کە وەک هەمیشە و هاوشێوەی چالاکییە پڕبایەخەکانی پێشووی، بە ئەوپەڕی تواناوە زانیارییە سەردەمییەکانی پێشکەش بە فێرخوازان کرد. دەستخۆشی لە سەرجەم بەشداربووان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاروانی داهاتوویاندا لە دنیای پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیادا.#penjwen_learning_city

Partners