ناساندن و بەخشینەوەی کتێبی «چۆن بووم بە پرد؟!» لە شاری پێنجوێن
General activities
2026-09-16
|
پێنجوێن
ناساندن و بەخشینەوەی کتێبی «چۆن بووم بە پرد» لە شاری پێنجوێن
ئەمڕۆ، لە کەشێکی پڕ لە ڕێز و پێزانین بۆ وشە و مێژوو، مەراسیمی ناساندنی کتێبی نوێی نووسەر و کەسایەتی دیاری شارەکەمان، مامۆستا محەمەد ئەمین پێنجوێنی بە ناونیشانی «چۆن بووم بە پرد» بەڕێوە چوو.
خوێندنەوەی کتێبەکە لە لایەن بەڕێز( مامۆستا عبدالرحمن پێنجوێنی) کرا
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران و دۆستانی ئەدەب و مێژووی دەڤەری پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر گرنگی و ناوەڕۆکی ئەم بەرهەمە نوێیە و ئەزموونی دەوڵەمەندی نووسەر.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، کتێبی «چۆن بووم بە پرد» بە واژۆی نووسەرەوە و وەک دیارییەکی بەنرخ بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.