کۆتاییهاتنی خولی وێنەکێشان بە سەرکەوتوویی
Fine Arts
2026-09-14
|
پێنجوێن
بە خۆشحاڵی و بەرهەمدارییەوە، توانیمان کۆتایی بە وۆرکشۆپە تایبەتەکەی وێنەکێشان بهێنین کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پڕ لە چێژ، داهێنان و فێربوون بەردەوام بوو.
بەشداربووان لەم دوو ڕۆژەدا توانا هونەرییەکانی خۆیان لە دوو بوار و ڕووی جیاوازدا تاقیکردەوە و تابلۆی ناوازەیان خوڵقاند:
ڕۆژی یەکەم: وێنەکێشان لەسەر قوماشی کانڤاس (Canvas)
ڕۆژی دووەم: وێنەکێشان لەسەر بەرد (حجر) بە شێوازێکی جیاواز و دەستڕەنگینانە
سوپاس و دەستخۆشییەکی گەرم ئاراستەی سەرچاوەی ئەم دەستپێشخەرییە جوانانە دەکەین:
بیرۆکە: مامۆستا نەمام محمد
سەرپەرشتی: مامۆستا سۆزیار عطا
دەستخۆشی لە سەرجەم بەشداربووە بەهرەمەندەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە کاروانی هونەرییاندا. هەمیشە دەستتان ڕەنگین بێت