ڕەنگەکان دەدوێن و بەهرەکان دەدرەوشێنەوە!
Fine Arts
2026-09-13
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەم بە سەرکەوتوویی خولێکی تایبەت و پڕ لە ئیلهاممان بۆ هونەری وێنەکێشان ئەنجامدا،رۆژی یەکەم تایبەت بوو بە بە وێنە کێشان بە تابلۆ ڕۆژی دووەم تایبەتە بەدروستکردنی تابلۆ بە حەجەری(بەردین)، لە کەشێکی پڕ لە ئارەزوو، داهێنان و ڕەنگی بەخشینە هەمووان.
ئەم چالاکییە بە بیرۆکەی بەنرخی خاتوو (نەمام محمد) و بە سەرپەرشتی و مامۆستای بەتوانا خاتوو (سۆزیار عطا) بەڕێوەچوو، کە بە ڕێنمایی و ئەزموونی خۆیان کەشێکی فێرکاری و هونەریی تایبەتیان خولقاند.
جێگەی شانازییە کە زیاتر لە ٦٠ هونەرمەند و وێنەکێشی بەهرەمەند بەشداربوون و تابلۆ و دیدگای تایبەتی خۆیان نەخشاند، ئەمەش هێز و جوانییەکی دوو هێندەی بە ۆرکشۆپەکە بەخشی.
سوپاس بۆ ئامادەبوون و بەشداریی هەموو ئەو دەست و بەهرانەی بە ڕەنگەکانیان جوانیان بەم ڕۆژە بەخشی.