شانازییەکی گەورە بۆ پێنجوێن شاری فێربوون لە پێشانگای "تاڵێنت کرێیتەرز"

Crafts

2026-09-02
|
سلێمانی

 
ئەمڕۆ (٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئیڤێنتی "تاڵێنت کرێیتەرز" بۆ نمایشکردن و بەبازاڕکردنی پرۆژە و داهێنانی خوێندکاران بەڕێوەچوو. ئێمە لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەکی گەورەوە بەشدارییمان لەم کۆڕبەندە داهێنەرانەیەدا کرد.
لەم پێشانگایەدا، دوو لە خوێندکارە تێکۆشەر و بەهرەمەندەکانمان بە ناوەکانی (ئیرناس سامان) و (هەستیار ڕزگار)، بە کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازە و بە سێ پرۆژەی داهێنەرانە بەشداربوون، کە سەرنجی سەرجەم ئامادەبووان و بەڕێوەبەرانی باڵایان ڕاکێشا.
خوێندکارە ئازاکانمان سەرکەوتن لەوەی سەرباری نمایشکردنی تواناکانیان، چەندین هەلی ناوازە لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستبهێنن، کە ئەمەش هەنگاوێکی مەزنە بەرەو گەشەپێدانی پڕۆژەکانیان.
پێنجوێن شاری فێربوون هەمیشە باوەڕی وابووە کە خوێندکارەکانمان خاوەن بیرکردنەوەیەکی داهێنەرانەن. بەشداریکردن و سەرکەوتنیان لەم جۆرە چالاكییانەدا، باشترین شایەتە بۆ ئەوەی کە ئەوان دەتوانن بەرجەستەی دروشمەکەمان بکەن و بیرۆکەکانیان لە قۆناغی تیۆریەوە بگوازنەوە بۆ کاری پراکتیکی و خزمەتکردنی کۆمەڵگا.
 

Partners