هۆشیاری؛ کلیلی ژیانێکی ئاسوودە و بەختەوەر
الأنشطة العامة
2026-09-01
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ سیمینارێکی گرنگ و پڕ لە سوود بە ناونیشانی «هۆشیاری نیشانەی خۆشبەختییە» بەڕێوەچوو، کە تێیدا لەلایەن بەڕێز مامۆستا ئاراس پێنجوێنی بە شێوازێکی زانستی و کاریگەر پێشکەش کرا.
لە میانەی سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر:
ڕۆڵی هۆشیاری تاکەکەسی لە تێگەیشتن لە خود و ژینگەی دەوروبەر.
چۆنیەتی بونیادنانی بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی و بەدەستهێنانی ئارامی دەروونی.
بەستنەوەی تێگەیشتن و هۆشیاری بە بەختەوەری ڕاستەقینەی مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەدا.
سوپاس و پێزانین بۆ مامۆستا ئاراس پێنجوێنی بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە پڕبایەخە و هەموو ئەو ئازیزانەی بە ئامادەبوونیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.