خەمی ژینگە ئێمەی گەیاندە هەڵەبجە

Environment and Agriculture

2026-08-31
|
هەڵەبجە

​لە هەنگاوێکی نوێدا و لە درێژەی ئەو چالاکییەی کە چەند ساڵێکە بۆ دابینکردنی ئامێری (#گڕکپ) بۆ شوێنە جیاوازەکان بەردەوامە، ئەمجارە ڕێکخراوی ملەکەوەی دڵی ژینگە بە دابینکردنی ٩ ئامێری دیکە، هاوکاریی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە و "تیمی شەهید ئاری بۆ ئاگرکۆژاندنەوە"ی کرد.
​هەروەها ڕێنمایی و چۆنیەتیی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە ئامێرەکان و شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان پێشکەش بە تیمەکان کرا. ئەم پڕۆژە و چالاکییە بەردەوامی دەبێت و نیازوایە ئەم ئامێرە و ڕێنمایی چۆنیەتیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان بگەیەنرێتە زۆرترین ناوچەی کوردستان، بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونی چەندین ساڵە لەو بوارەدا.
​🔹 جێی ئاماژەیە:
​٦ دانە لەم ئامێرانە بە پاڵپشتیی دارایی بەڕێز (کاک شێخ طاهیر) دابینکراون.
​ئامێرەکانی تریش لەچوارچێوەی هەڵمەتی دووەمی دابینکردنی ٧٠ ئامێری گڕکپدابوون، کە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری پێنجوێن شاری فێربوون
​🙏 سوپاس و پێزانین:
ئێمە لە "پێنجوێن شاری فێربوون" وەک خاوەندارێتی بەشێک لەم کار و ئامێرانە، بە گەرمی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی خەمخۆران، خۆبەخشان، پێشمەرگە و گیانفیداکانی «ڕێکخراوی ملەکەوەی دڵی ژینگە» دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە مەزنە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخواین! 🌿👏

Partners