کۆتاییهاتنی خولی «بزنس لە پەیجدا» بە سەرکەوتوویی
خولى گشتیى
2026-08-27
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ بە شێوازێکی سەرکەوتوو و پڕ لە سوود، خولی تایبەتی (بزنس لە پەیجدا) کۆتایی پێهات.
لە ماوەی خولەکەدا، بە وردی و بە چڕی تیشک خرایە سەر تەواوی نهێنی، ستراتیژ و وردەکارییەکانی بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی بزنس لە ڕێگەی پەیجەکانەوە، لە سەرەتاوە تا ئاستی بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرچاو.
دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتمان بۆ ڕاهێنەری بەڕێز (گەشتیار غەریب) بۆ پێشکەشکردنی ئەو هەموو زانیارییە بەنرخ و پراکتیکییە بە شێوازێکی زۆر ورد و ئەکادیمی. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بەشداربووانی خولەکە دەخوازین لە کار و پرۆژەکانیاندا.
بەردەوامین بەرەو فێربوونی زیاتر و سەرکەوتنی گەورەتر... 