دەستپێکردنی خولی (بزنس لە پەیجدا)

دورات عامة للمجتمعات المختلفة

2026-08-25
|
پێنجوێن

ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی خولی تایبەت بە (بزنس لە پەیجدا) بە سەرکەوتوویی بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا بەڕێز (گەشتیار غەریب) دەستی پێکرد، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئارەزوومەندان و گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پرۆژە.
لە یەکەم ڕۆژدا، تیشک خرایە سەر گرنگترین هەنگاوەکانی دەستپێکردنی کار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە پەیج بۆ گەشەپێدانی کار و بەدەستهێنانی داهات. بەشداربووان بە جۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە گفتوگۆ و پراکتیکەکاندا کرد.
 

هاوبەشەکان