خولی شەش کاتژمێری فریاگوزاری سەرەتایی
Health
2026-08-13
|
پێنجوێن
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا زانستی و کردارییەکان، خولێکی چڕی ٦ کاتژمێریی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو خوێندکارانە بەڕێوەچوو کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن خولی ڕاهێنان (تەتبیقات) دەبینن.
لە ماوەی ئەم خولەدا، تیشک خرایە سەر چەندین بابەتی گرنگ و بنەڕەتی لە بواری فریاگوزاریی خێرادا، لەوانە:
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی سوتان.
ڕێکارەکانی فریاگوزاری بۆ حاڵەتەکانی شکان.
چەندین بابەتی تری گرنگ و پێویست بۆ فریاگوزاریی خێرا.
زۆر سوپاس بۆ ڕاهێنەر (گوڵان کمال) ڕاهێنەری باوەڕ پێکراوی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
لە کۆتایی خولەکەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشداریکردن و پابەندبوونیان، بڕوانامەی بەشداری کردن بەخشرا بە خوێندکارە بەڕێزەکان. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە کارە مەیدانی و زانستییەکانیانتدا.