کۆتایی هاتنی خولی منداڵان-ئاستی دووەم
Children
2026-08-12
|
پێنجوێن
کۆتاییەکی سەرکەوتوو و پڕ لە دەستکەوت؛ کۆتایی هاتنی خولی هاوینەی منداڵان لە پرۆگرامی پێنجوێن - شاری فێربوون 
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە کۆتایی بە (خولی هاوینەی منداڵان) هێنا، کە تێیدا چەندین چالاکی و بابەتی جۆراوجۆرمان پێشکەش بە منداڵە خۆشەویستەکان کرد بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان و بەسەربردنی کاتێکی سوودبەخش لە هاویندا.
ڕەوشت و ئاکار: بۆ پەروەردەکردنی منداڵان لەسەر بنەما بەرزە مرۆییەکان و ڕەفتاری جوان.
کوردی: بەهێزکردنی بنەماکانی زمانی دایک.
کوردی پەتی و پەندی پێشینان: ئاشناکردنیان بە ڕەسەنناسی زمان و کەلەپووری جوانمان.
یاری: ڕەخساندنی ژینگەیەکی خۆش و چالاک بۆ گەشەی جەستەیی و دەروونی.
ژینگە و تەندروستی: هۆشیارکردنەوەی منداڵان لەسەر گرنگیی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی خۆیان.
ئینگلیزی و عەرەبی: فێربوونی بنەڕەتەکانی زمانە بیانییەکان بە شێوازێکی ئاسان و سەرنجڕاکێش.
وانەی ئەتەکییەت: فێربوونی ڕەفتاری گونجاو لە ژینگەی کۆمەڵایەتیدا.
سوپاسێکی بێپایان بۆ مامۆستایانی دڵسۆز و ماندوونەناس کە بە گیانێکی پڕ لە بەرپرسیارێتی و خۆشەویستییەوە خزمەتیان بە منداڵەکانمان کرد:
١. تابآن عثمان
٢. کیژان غفور
٣. ئاڤان ڕەحیم
٤. مهرەبان عبداللە
٥. سیتا فەرید
٦. مەرزیە یاسین
٧. هێمن مەنوچەر سان ئەحمەد
٨. ژیار فاتیح فائق
٩. ژینۆ ڕەسوڵ
١٠. مینا عباس
١١. سۆزیار عطا
١٢. سۆلین گۆران
١٣. شاجوان حسین
١٤. ساریا هادی
١٥. ژینۆ جمال
دەستتان خۆش و هەمیشە سەرکەوتوو بن لە خزمەتکردن بە پەروەردە و نەوەی داهاتوو! 