پێکەوە بۆ ژینگەیەکی پاکتر و جوانتر!

په‌روه‌رده‌

2026-08-11
|
پێنجوێن

 
بەشداریکردنی منداڵانی خۆشەویستی «پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون» لە چالاکییەکی ژینگەییدا.
ئەمڕۆ، پڕ لە وزە و هەستی بەرپرسیارێتییەوە، منداڵە چالاکەکانمان هەستان بە هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ باخچەی تەنیشت کتێبخانەی پێنجوێن و دەورووبەری کتێبخانەکە.
ئامانج لەم چالاکییە پەروەردەکردنی ڕۆحی هاوکاری، پاراستنی ژینگە، و دروستکردنی هەستی بەرپرسیارێتییە لەسەر بنەمای پاکوخاویی و خۆشەویستی بۆ شارەکەمان لە دڵی نەوەی نوێدا.

Partners