تۆمارێکی مێژوویی لە پێنجوێن؛ سەرکەوتنی یەکەمین پاڵەوانێتیی (٥پرێس)

Education

2026-07-23
|
پێنجوێن

 
پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان پاڵەوانێتی بۆ هوڵ و یانەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ (پیاوان) (کراوە) لە یاری (پێنج پرێس)(کلاسیک) ڕێکخست
بۆ یەکەمین جار لە قەزای پێنجوێنی سەربرز، پاڵەوانێتیی (٥پرێس) بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، کە تێیدا وەرزشکارانی دڵسۆز و چالاکی پێنجوێن و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و کێبرکێیەکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد.
ئەم چالاکییە وەرزشییە مەزنە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی دیار و بەرپرس ڕازایەوە، لەوانە:
بەڕێز قائیمقامی قەزای پێنجوێن، کاک (عدنان کاکە ڕەش)
بەشێک لە ئەندامانی بۆردی باڵای پرۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"
نوێنەری لایەنە سیاسییەکان
بەشێک لە بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومییەکان
جەماوەر و وەرزشکارانی خۆشەویستی پێنجوێن و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
سوپاس بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی بە ئامادەبوون و هاوکارییان پشتیوانیان بوون بۆ سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتییە و برەودان بە ڕەوشی وەرزشی لە ناوچەکەماندا.
 

Partners