لە فێربوونەوە بۆ خزمەت؛ دەستی ماندووی گەنجانمان ئاوەدانی دەچێنێت!
دورات عامة للمجتمعات المختلفة
2026-07-14
|
پێنجوێن
شانازی دەکەین کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون» و دوای سەرکەوتنی فێرخوازانمان لە خولی بنەڕەتیی دانانی کارەبای ناوماڵ، ئەمڕۆ هەنگاوێکی کرداریی گەورەمان نا بۆ گۆڕینی زانیارییەکان بۆ خزمەتگوزارییەکی ڕاستەقینە.
ئەمڕۆ، بە هاوبەشی لەگەڵ «ڕێکخراوی درەو»، فێرخوازانی خولەکەمان هەستان بە ئەنجامدانی تەواوی تەئسیساتی کارەبای ماڵێک کە لەلایەن خێرخوازانی خوداناسەوە لە سێبەری ڕێکخراوی درەو بنیاد دەنرێت.
پێگەیاندنی نەوەیەکی بەتوانا: ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردنی مەیدانی بۆ فێرخوازان تا بە کرداری ئەزموون پەیدا بکەن.
هاوکاری و مرۆڤدۆستی: بەخشینی ماندووبوون و زانیاریی گەنجانمان لە پڕۆژەیەکی خێرخوازییدا بۆ هاوکاریکردنی خێزانێکی کەم دەرامەت.
سوپاس بۆ هاوبەشمان «ڕێکخراوی درەو»، سوپاس بۆ خێرخوازانی دڵسۆز، و دەستخۆشی بێپایان بۆ فێرخوازە لێهاتووەکانمان کە سەلماندیان گەنجانی ئێمە سەرمایەی داهاتوون.