سیمیناری «دروستکردنی براندی تاکەکەسی (Personal Branding)» بە سەرکوتوویی بەڕێوەچوو!

چالاکیی گشتیی

2026-07-13
|
پێنجوێن

 
براندی تاکەکەسی تەنها پیشاندانی لایەنە درەوشاوەکان نییە، بەڵکو هونەری دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیە لەگەڵ دەوروبەردا. لەم سیمینارەدا بە وردی تیشکمان خستە سەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی کە ڕێڕەوی سەرکەوتنی هەر تاکێک دیاری دەکەن:
🔹 متمانە: چۆن بە ڕاستگۆیی و بەردەوامی، متمانەیەکی پۆڵایین لە دەوری ناو و کارەکەت بنیات بنێیت؟
🔹 ڕەخنەگرتن: چۆن ڕەخنە بنیاتنەرەکان بکەیتە هەوێنی گەشەکردن و بەربەستەکان ببڕیت؟
🔹 کاروباری سەرنەکەوتوو: چۆن لە شکست و ئەزموونە ناکامەکانەوە فێربیت و بیانکەیتە پردێک بۆ گەیشتن بە لوتکە؟
سوپاس بۆ ئامادەبوونی یەک بە یەکی بەشداربووان کە بە سەرنج و ڕاوێژەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

هاوبەشەکان