سیمینارێکی تەندروستی تایبەتمان بەڕێوەچوو بۆ بەشی منداڵانی پرۆگرام
Education
2026-07-12
|
پێنجوێن
سیمینارێکی تەندروستی تایبەتمان بەڕێوەچوو بۆ بەشی منداڵانی پرۆگرام کە تێیدا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و هاندەر باسی گرنگترین بنەما تەندروستییەکانی ڕۆژانەمان کرد:
خاوێن ڕاگرتنی ددانەکان
: چۆنیەتی شۆردنی ددانەکان بە دروستی و پاراستنیان لە کلۆربوون.
گرنگی زوو خەوتن
: کاریگەری خەوی ڕێک و پێشوەختە لەسەر تەرکیز، زیرەکی و گەشەی جەستەیی منداڵ.
خووی تەندروستی ڕۆژانە
: چەندین ڕێنمایی گرنگ بۆ پاراستنی وزە و تەندروستی گشتیان
منداڵە چاوگەشەکانمان لەم تەمەنەدا زیاتر پێویستیان بە فێربوونی بەردەوام هەیە، بۆیە لە ڕێگەی ئەم سیمینارەوە هەوڵماندا ئەو هۆشیارییەیان پێ بدەین کە ببێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان.
لە کۆتایدا زۆر سوپاس بۆ خاتوو(گوڵان کمال) ڕاهێنەری بەشی تەندروستی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.