بۆ کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست.. مێزگردی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆ..ش..ب..ە..ر

الصحي

2026-06-29
|
پێنجوێن

لەپێناو پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانمان دەکەن، تۆڕی هیومان بۆ تەندروستی و کاری مرۆیی مێزگردێکی تایبەت و هەمەلایەنی ڕێکخست لەسەر بابەتی "بەرەنگاربوونەوەی مادەیه ی هۆشبەر، بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
ئەم مێزگردە بە بەشداری و ئامادەبوونی هێز و لایەنە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی لە سەرجەم ڕەهەندەکانەوە تیشک بخرێتە سەر ئەم دیاردەیە:
🕌 مامۆستای ئاینی: بۆ خستنەڕووی ڕۆڵی بەها ئاینی و ئەخلاقییەکان لە پاراستنی خێزان.
👮‍♂️ نوێنەرانی هێزەکانی ناوخۆ: بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و هێڵەکانی بەرگری لەم مەترسییە.
🩺 نوێنەرانی کەرتی تەندروستی: بۆ ڕوونکردنەوەی زیانە کوشندە جەستەیی و دەروونییەکانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگاکانی چارەسەر.
🎓 نوێنەرانی کەرتی پەروەردە: بۆ جەختکردنەوە لەسەر هۆشیارکردنەوەی قوتابییان و نەوەی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن.
🌱 ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو بۆ مرۆڤەکان.
⚖️ شارەزایان و پسپۆڕانی یاسایی: بۆ شیکردنەوەی یاساکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی سزاکان بەسەر بازرگانان و سەرپێچییکاراندا.
کارکردنی بەکۆمەڵ و هەماهەنگی نێوان لایەنە ئاینی، ئەمنی، تەندروستی، پەروەردەیی، یاسایی و ڕێکخراوەییەکان، تاکە ڕێگایە بۆ بنبڕکردنی ئەم دۆخە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر.
 

الشركاء