کۆڕی ناساندنی کتێبی (پێنجوێن گوند و دانیشتوانی)

Education

2026-06-28
|
پێنجوێن

ئەمڕۆ [یەکشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦]، بەڕێوەچوونی کۆڕی ناساندنی کتێبی (پێنجوێن، گوند و خێزانەکانی؛ ئامار و دانیشتوانی)
لە کەشێکی ڕۆشنبیریدا، کۆڕی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی (پێنجوێن، گوند و خێزانەکانی؛ ئامار و دانیشتوانی) لە نووسینی نووسەر (عەبدولباقی پێنجوێنی) بەڕێوەچوو.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی قەزای پێنجوێن، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز، ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو. لە کۆڕەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی کتێبەکە لە ڕووی مێژوویی، ئاماری و کۆمەڵایەتییەوە بۆ دەڤەرەکە، ئەم بەرهەمە نوێیە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ئاماری و کۆمەڵایەتی بۆ ناسینی پێکهاتەی خێزانی و گوندەکانی پێنجوێن تەماشا دەکرێت. ئامادەبووانی کۆڕەکە دەستخۆشییان لە نووسەر کرد بۆ ماندووبوون و کۆکردنەوەی ئەم زانیارییە بەپێزانانە، و هیوای بەردەوامییان بۆ خواست لە پەرەپێدانی کایەی ڕۆشنبیری ناوچەکەدا.
کەشایەنی باسە لەلایەن بەڕێزا (ژوان باقی )کۆڕەکە بەڕێوەبە برا
لە لایەن مامۆستا (عبدالرحمان پێنجوێنی )خوێندێنەوە بۆ کتێبەکە کرا.
لە کۆتاییدا کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
 

Partners