سێ ساڵ لە خزمەت و خەبات و فێربوون..

الاداري والتطویر

2026-06-18
|
پێنجوێن

 
ئەمڕۆ کە یادی سێ ساڵەی دەستبەکاربوونی "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون" (لە ١٨-٦-٢٠٢٣ تا ١٨-٦-٢٠٢٦) دەکەینەوە، شانازی بەو ڕێچکە پڕ لە دەستکەوتە دەکەین کە بە پشتیوانی خوای گەورە و پاشان ئێوەی ئازیز بڕیومانە.
لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا، تیمەکەمان بە دڵسۆزییەوە کاری کردووە بۆ ئەوەی پێنجوێن بکەینە ناوەندێکی گەشەسەندووی فێربوون و خزمەتگوزاری. بە ئەنجامدانی ٢٥٧ چالاکی جۆراوجۆر، توانیومانە بگینە دڵی ١٠,٠١١ سوودمەند لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
بەشێک لە دیارترین دەستکەوتەکانی ئەم سێ ساڵە:
🌲 ژینگە: ڕواندنی زیاتر لە ٤٠ هەزار نەمام بەسەرپەرشتی گروپی درەخت.
🏫 پەروەردە: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەکی چۆڵکراو.
💻🖥دابینکردنی تەواوی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بۆ ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو.
🎤 چالاکییەکان: سەرکەوتنی ٧٨ سیمینار (وەک باوترین شێوازی پێشکەشکردن)، ٤٤ خول، ٢٠ کۆبوونەوە، ١٤ کۆڕ و زیاتر لە ١٠١ چالاکی تری جۆراوجۆر.
دابەشبوونی چالاکییەکان بەپێی سێکتەرەکان: ١. پەروەردەیی: ٦٦ چالاکی (٤,٠٣٠ سوودمەند). ٢. ژینگەیی: ٤٣ چالاکی (١,٦٠٢ سوودمەند). ٣. تەندروستی: ٣٤ چالاکی (١,٥٢٠ سوودمەند). ٤. گشتی و گەشەپێدان: ٥٦ چالاکی (١,٣٠٤ سوودمەند). ٥. پیشەیی: ٢٠ چالاکی (٧٥٠ سوودمەند). ٦. هونەری: ١٢ چالاکی (٤٠٣ سوودمەند). ٧. کارگێڕی: ٢٦ چالاکی (٤٠٢ سوودمەند).
سوپاسی بێ پایانی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەم سێ ساڵەدا متمانەیان پێ بەخشیوین. ئێمە لە "پێنجوێن شاری فێربوون" بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ داهاتوویەکی گەشتر.

الشركاء