خولێکی تایبەت و چڕ بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێن بەڕێوەچوو.
General activities
2026-06-09
|
پێنجوێن
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و پەرەپێدانی زیاتری تواناکان، خولێکی تایبەت و چڕ بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێن بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر موحەممەدخانی پێشکەش کرا، کە تێیدا تیشک خرایە سەر نوێترین تەکنیکەکانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیی سەرکەوتوو لە دامەزراوە حکومییەکاندا. تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:
پەرەپێدانی کارامەییەکانی سەرکردایەتی: چۆنیەتی ڕێکخستن و ڕێبەریکردنی ستافی فەرمانگەکان.
یاساکانی کارگێڕی هاوچەرخ: پەیڕەوکردنی سیستمی نوێ بۆ خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.
دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو: چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە کارگێڕییەکان.
ئەم خولە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە نیشانەی گرنگیدانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بوو بە پڕۆسەی فێربوونی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی گشتی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی دەڤەرەکە.