پێنجوێن شاری فێربوونە و پێشەنگە لە پاراستنی ژینگە.
Environment and Agriculture
2026-06-09
|
پێنجوێن
پێنجوێن : ٢٠٢٦/٦/٩
لە درێژەی کار و چالاکییە ژینگەییە بەردەوامەکاندا، دوێنێ دووشەممە، گرووپی درەخت لە پێنجوێن پێنجەمین هەڵمەتی خۆبەخشانەی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.
ئەم هەڵمەتە تایبەت بوو بە ئامادەکردن، پاککردنەوە و کێڵانی دەوروبەری درەختەکانی سەر ڕێگا گشتییەکانی دەرەوەی قەزای پێنجوێن، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئاودانیان و پاراستنیان لە مەترسیی شۆرت و ئاگرکەوتنەوەکانی وەرزی هاوین.
دەستەی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ڕایگەیاند:
"پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی یەک بە یەکی ئەندامانی دڵسۆزی گرووپی درەخت دەکەین بۆ ئەم کارە ناوازە و پڕ بایەخەیان. ئێوە نموونەی زیندووی دڵسۆزین بۆ خاک و سروشتی ئەم شارە."
ئافەرین و چەپڵەی ڕێزلێنان بۆ هەر بازوویەکی ماندوونەناس و هەر هزرێکی پاک کە بەشدارە لە سەوزکردن و گەشەپێدانی ژینگەی نیشتمان. پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە.
سەرپەرزبن.